لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەناراستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کۆسرەت رەسوڵ و سەرۆکی پەرلەمان د. یوسف محەمەد و چوار حیزبەکەو پارتی.

شاناز ئیبراهیم لەو پۆستەیدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە دەڵێت” پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانیان لێبکەن کە بەپێی هەموو عورف و عادەت و یاساو دەستور و پەیمان و بەڵێن و ئیتفاقێک و گرێبەستێک، سەرۆکی هەرێم نەماوە”.

لەدرێژەی نوسینەکەیدا دەڵێت ” لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ دێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە کە دەڵێم: باشە گەر فێلکردن لەمیللەت نەبێت بۆ لەکاتێکدا کە پێمان دەڵێن چیتر کابرا سەرۆک نییە، وەک سەرۆک تەلەفونی بۆ دەکرێت؟ بۆ هەڵوشیتێکمان نەبینی و بۆ ورتە لەهیچ لایەنەکیکەوە نەهات؟ ئەی سەرۆک پەرلەمان بۆ نەیوت کاکە ئێستا هەرێم بێ سەرۆکەو دەسەڵاتەکانی سەرۆکتان لای منە؟”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت: ئەی گەر ئەمە گاڵتە پێکردن بەهەموومان و یاساو پەرلەمانتاران و پەرلەمان و دەستور نەبێت ئەی چییە؟.
لەکۆتایی نوسینەکەیدا ناوبراو دەڵێت”گەر بەتەمای ئەوە نەبن کە بەرەو هەڵدێرمان ببەن، ئەی بۆ و چۆن لەکاتێکدا نە کورسی ماوەو نەکەس لەسەر کورسی ماوەتەوە هەوڵی هێشتنەوە و درێژککرندەوەی شتێکی نەبوو دەدەن؟ ئەگەر بەقەدەر نوکی دەرزیەک خۆشەویستیتان بۆ کوردستان و رێزیان بۆ ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوە هەبوایە توخوا لەساڵڕۆژی خیانەتی ٣١ ئابدا لەروویان ئەهات بڕیار لەسەر هێشتنەوەی خاوەن کورسیەکەی ٣١ ئاب بدەن؟”.
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام