هه‌موو ساڵێک له‌ 30 ی ئابدا که‌ ڕۆژی جیهانی سه‌رنگومراوه‌کانه‌ یادی ئه‌و مرۆڤانه‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ به‌ بێ وویست و ئیراده‌ی خۆیان سه‌رنگومکراون و خراونه‌ته‌ زیندنانی نهێنی یه‌وه‌ یان تیرۆرکراون له‌ لایه‌ن رژێمه تۆتالیتاری و نادیموکراتی یه‌کانه‌وه‌‌، له ‌ئه‌نجامی ئه‌وکاره‌ نامرۆڤانه‌وە که‌س و کار و پارێزه‌ره‌‌ کانیان هیج هه‌واڵێکیان نازانن و له‌ سۆراخی هه‌واڵیاندان بەردەوام ….!؟

ئەمرۆژ  لە  کوردستان  ئەو  یادە  لە  یادمانە  لە  رۆژی  ٣٠ ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە  ئەنجامی  رێکەوتنیکی  پارتی  دیموکراتی  کوردستان  لەگەڵ  گەورە  دوژمنی  گەلی  کورد  سوپای  عێراق  ئامادە  سازی  کرا  بۆ  هێنانە  ناوەی  سوپای  عێراق  بۆ  یارمەتی دانی  هێزەکانی  پارتی  دیموکراتی  کوردستان  لە  دژی  هێزەکانی  جەلال  تاڵەبانی  ،،،
واتا  لەم  رۆژە  دا  سوپای ئەنجامدەرانی  ئەنفال و  وێرانکەری  هەڵبجە لە  سەر داوایەکی  مەسعود بارزانی  سەرۆکی  پارتی  دیموکراتی  کوردستان خۆی ئامادەکرد  و  بەرەو  هەولێری  پایتەخت  بەرێکەوت ،،،  لە  رۆژی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦  هێزەکانی رژیمی بەعس  بە  رێنیشاندەری  هێزەکانی  پارتی  گەیشتنە  نێو  هەولێر  و  هێزەکانی  یەکیتیان  لەو  شارە  دەرپەراند  ،،، بەم  هەنگاوە  هاوبەشەی  پارتی  و  حکومەتی  بەعس  دەوتریت   خیانەتی  نەتەوەی  ٣١ ئابی    پارتی دیموکراتی کوردستان  بەسەرپەرستی خودی بارزانی  ،،  لە  رۆژی  ٣١ ئابدا  هەزاران  مرۆڤی  سڤیل و  بێ تاوان و  بەشیکیش لە  لایەنگران  و  ئەندامانی  هەردوو  حیزبی دەسەڵات داری  یەکیتی  و  پارتی  بوون  بە  قوربانی  ئەو  ئاگرە  ماڵ  وێران کەرەی کە  لە  ئەنجامی  تموحی  دەسەڵات و  کوردسی  هەڵگیرسابوو لە  نێوان ئەو دوو حیزبە  ،،،
 ئەندامە  کۆیلەو  کەم ئەقڵەکانی  ئەو  دوو حیزبە  بە بیانووی  ئەوەی  کە ئەم هاوڵاتیو  ئەو  هاوڵاتی لایەنگری  ئەو  حیزبەن  خەڵکیکی  زۆریان  تیرۆر  و  بێ سەر شوێن کرد  لە  هەر دوولا،،  کارەسات لەوە  دایە  برا  برای دەکوشت لە  سەر  بیروو رای  سیاسی   دەر  هاویشتەی  ئەو  ئەقڵیەتە  حیزبیەی  ئەوێ  رۆژی تا  ئیستاش  هەر بەردەوامە،،،،
ئەوەی  زۆر سەیرە  بەلای  منەوە  ئەوەیە  تائیستاش  نەبارزانی و  نەتاڵەبانی خۆیان بە  گوناح بار  و  تاوان بار  نازانن  لە  ئاستی  ئەو  کارە  قێزەونەی کە وەك و  خیانەتی  گەورەیە نەتەوەی هەژمار دەکێت  لە  مێژووی باشوری کوردستان   ،،،،،
بەراستی  سەیرە   خۆئەگەر  ئەم  بەرپرس و  ئەو  ئەندام و  ئەو  ئەنجام دەرانەی کە  خوینی  هاو  نیشتمانیانی  خۆیان دەرێشت  زەرەیەك  ئەخڵاق و  تۆزقاڵیك  ویژدان و  کەمێك  رەوشتیان هەبوایە  ئەوەندە  کۆیلەی  کورسیە و  دەسەڵاتی  سەرۆك و سەرکردەکانیان نەدەبوون ،،
ئەمجاریش دەیڵیمە ئەمانەی ئەنجام دەری و  یارمەتی دەری  قەتل وحام کردن و  بێسەرووشێن کردنی  هاوڵاتیانی  کوردستانن  ،،ئەوان گەر تۆزێک ئەخلاقی سیاسی و ڕەوشتی کۆمەڵایەتیان هەبوایە، ئەوا دەمێک بوو لەسەر ئەو تاوانانە گۆڕەپانی سیاسی کوردستانیان چٶڵ دەکرد و سەری لووتی خۆیان ڕەشدەکرد.. وڵاتیان  بەجێ  دەهێشت
لە  هەمووی  زیاتر  جیگای شەرمەزاریە  کە  ئەندامان و  لایەنگران و  خودی سەرکردایەتی  پارتیش   فەخر  بە  ٣١ ئابەوە دەکەن   ،،، ئادەی  دەتوخوا  لایەنکان  بۆی  دریژ  بنەوە    ئۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ  ببوورن لایەنەکان   مەبەستم ئەوەیە     ولایەتی سەرۆکی  هەرێم درێژ  بکەنەوە  با  جاریکی  تر  ٣١ ئاب  دووبارە  نەبێتەوە
 تێبینی  /  ئەگەر   تەنها  دادوەرێکیش  بومایە  ئەوا  تەواو تەمەنم و ژیانم بەکار دەهێنا  بۆ بەدادگا  گەیاندنی  هەموو  ئەو  وڵات  فرۆشانەی  کە  بە  قەی  میسقالە  زەرەیەك  خیانەتیان  لەم  گەل  ونیشتمانە  کردوە
هەرگیز  بە  بەزەی  نەدەبووم  بەرامبەر  بە  خیانەت کەران
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام