چەند ڕۆژێک بەرلە ئێستا فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە کاتی گەڕانەوەی بەرەو هەولێر لە ڕوداوێکی گوماناویدا ئۆتۆمبێلەکەی کە دەرعە سوتێنراو گیانی لەدەست دا،دوو ئۆتۆمبێلیش کە پاسەوانی بوون، لێی دادەبڕێن و بە پێی قسەی پاسەوانەکانی لەوکاتەدا تەقەیەکی زۆر کراوەو کە نەیانزانیوە چۆنەو لە کوێوەیە، دوای تەقەکان فەرەیدون جوانڕۆی و ئۆتۆمبێلەکەی سوتێنراوە.
ئەمە بە جۆرێکە تەنانەت کەس وکارەکەیشی گومانیان هەیە کە دەستێک ئەو کارەی کردبێت و بە پێی یاساکانی مروریش ڕوداوەکە بەیەکدادانی ئۆتۆمبێل نییەو زیاتر پێدەچێت بە دەستی ئەنقەست ئەو ڕوداوە ڕووی دابێت و  تیرۆر کرابێت.
سەرچاوەیەکیش پێی وایە کێشەی فەرەیدوون لەگەڵ خێزانێکە لە هەولێرو ئەوان هەڕەشەیان لێکردوە،ئێستایش  گوایە جەند کەسێک لەوانە دەست بەسەرن،وەلێ تا ئیستا ئاسایشی پارتی هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە،ئەم هەواڵە زیاتر پێدەچێت دروستکراوی دەستی پارتی بێت بۆ ونکردنی کەیسی کوشتنەکە.
بەپێی سەرچاوەکان هەر ئەمڕۆ یەکێک لە پاسەوانەکانی بە ناوی”شەماڵ حەبیب مەحمود” کە خەڵکی زەڕەیانی لای سلێمانیە،هێزێکی تایبەتی پارتی چوونەتە ماڵەکەیی و بە برینداری و بە بیانوی ئەوەی چارەسەری دەکەن بردویانە لەگەڵ خۆیان بۆ هەولێر،شایانی وتنە ماڵی  شەماڵ ئێستا لە  ناحیەی وارماوایەو لەوێوە بەرەو هەولێر بردویانە بە بیانوی بردنی بۆ لای دکتۆر.
ئەم کەسە لە روداوی گیان لەدەستدانی فەریدون جوانڕۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیدا لەگەڵیدابووە و بەسەختی بریندار بوە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە . لەماوەی چەند رۆژی رابردویشدا خزمەكانی سەردانیان كردوە.
بەڵام هێزێكی تایبەت لە هەولێرەوە هاتوە و بە بیانوی ئەوەی كە پزیشكی باشی بۆ دابین دەكەن لەگەڵ خۆیان بردویانە بۆ هەولێر.ئەم روداوەش نیگەرانی لای كەسوكارەكەی دروستكردوە و قەلەقن لەسەر ئایندە و ژیانی كوڕەكەیان.
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام