سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی دژی یاسایە و “شەرعییەتی لەدەست داوە”.

یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بەوە کرد، لە ١٩ی ئابی ئەمساڵەوە هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و وتیشی، درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی دژی یاسایە.

ڕۆژی ١٧ی ئاب، ئەنجومەنی شورای هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی، مەسعود بارزانی دەتوانێت لەدوای ١٩ی ئابەوە وەک سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، تا هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەمەش دوای ئەوەی جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای بۆچوونی کردبوو لەو بارەیەوە.

سەرۆکی پەرلەمان بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە، ئەوان داوای ڕای ئەنجومەنەکەیان نەکردووە، هەروەها بەپێی یاساش ئەنجومەنی شورا ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لەسەر ئەو پرسە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکە دژی یاسایە، چونکە بەپێی یاسای ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠١٣ ماوەکەی بۆ دوو ساڵی تر و تا ١٩ی ئابی ٢٠١٥ درێژکرایەوە، هەر ئەو یاسایەش دەڵێت کە لەو ماوەیەدا کۆتایی دێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام