
مردن ته‌نها فیگهرێكه به‌بێ جیاوازی له نێوان سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه و له كاتی خۆیدا و به بێ پاش و پێش كه‌وتن بۆ چركه‌یه‌كیش بێ یاخود به بێ جیاوازی له نێوان ئاین و ئاینزایه‌ك ، خێل و قه‌بیله و نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا ره‌نگ و روو . یاخود به‌بێ له به‌رچاوگرتنی مه‌رته‌به‌ی ده‌سلات دێت و به‌بێ ویستی خۆمان وه بێ له ده‌رگادان وه‌رگرتنی ڕوخسه‌ت لێمان ئه‌و رۆحه‌ی كه خۆی پێی به‌خشیوین لێمانی وه‌رده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌مه ووته‌ی خوای گه‌وره خۆیه‌تی كه هه‌موو رۆحه‌كان شایسته‌ی مردن وه ئه‌م بیردۆزه هه‌تا ئیستا و به داهاتوشهوه جێگای ئاڵوگۆركردنی نیه .چونكه سروشتی تره بۆ ژیان كه له كۆتای هه‌موو دێڕێكدا خاڵێك دابنرێت …
بهلاَم پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه له لای سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان روون بێت رۆژێك دێت كۆتای دێت به بوونی ئه‌وان ئیدی ئه‌م كۆتایه له ژێر هه‌رناوێكدابێت له به‌ره‌كانی جه‌نگدابێت یا له مسافیرێك بیت و له ناوفرۆكهدا یا له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا یا له نێو جێگه‌دا و كهنهفتهی نه‌خۆشیه‌كی كوشووندهبیت یا له ئه‌نجامی نه‌گه‌یشتنه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ملت بكه‌یت به په‌تێكدا یا .. ده‌توانین چه‌ندین یا ریز بكه‌ین بهلاَم سه‌رجه‌م كۆتایهكان به هه‌ر ڕه‌نگ و جۆرێكهوهبێت ئه‌وا ده‌چنه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ناوێك كه خۆمان پێناسه‌ی ده‌كه‌ین به مردن ..
ئیدی بۆچی مرۆڤه‌كان هه‌میشه ئه‌وپرسیاره له خۆیان ناكه‌ن چۆن بژین تاكو سه‌رئه‌نجام مردنه‌كه‌شیان به بارته‌قای ژیانیان كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ چوار دهورهكهیان … هه‌روه‌كو ماندێلا ئه‌و خه‌باتی نه‌كرد له پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رێزی بگرن و گۆڕانیهكانیان به شان و باڵیدا هه‌ڵبده‌ن به‌لكو خه‌باتكردنی ئه‌و له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی رێزبوو بۆ مرۆڤه‌كان چونكه ئه‌و ده‌یزانی سه‌رجه‌م مرۆكان به هه‌ر ڕه‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه و كهلتورێكهوهبێت دیاریه‌كی خودان بۆیه له دیدگای ئه‌وه‌وه مرۆكان شایسته‌ی ژیانێكی شه‌ره‌ف مهندانهترن بهرهههندێكی نا توندوتیژ .
ماندێلا له پێناو ئه‌وانی دیكه‌دا بێبه‌ش بوو له ژیاتی ئاسایی خۆیی و كۆی ئه‌و ڕزامهندیانهی هه‌ر تاكه كه‌سێك له په‌یڕو كردنی ژیانی خۆیدا و له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی ده‌دات له ڕووی هزری و ئه‌قڵی و بایۆلۆژیه‌وه كارئه‌كته‌رێكی به خۆسهرسام به‌رژه‌وه‌ند خوازی لێ دروست ده‌كه‌ن تا له له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا بۆ سه‌رپێخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نای نه‌برده به‌ر ده‌سلات و ته‌قول بابی له ده‌رگا ناشهریفهكان نه‌كرد تا پشت له ئامانجه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیی بكات وه‌ك ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت ده‌ست به كلاوهكهتهوه بگره تا با نه‌یبا . ئه‌و به‌رده‌وام بوو له خه‌بات به چه‌شنێك نازناوی تیرۆرست و وه‌ده‌رنانی له زانكۆ و تاریكای كوچی زینانهكان و شكست خواردن له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریداو ، په‌یوه‌ست نه‌بوون به كورسی سه‌رۆكایه‌تی و كوشنده‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی نه‌بوونه هۆكارێك بۆ دوور خستنه‌وه‌ی له ئامانجه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی .
ماندێلا ویستی به شێوه معنهویهكهی ئازاد بێت ئازاد بوو وه خه‌باتیشی كرد به ئه‌قلیه‌تی ناتوندوتیژی له پێناو ئازادی‌دا بۆیه هه‌رگیز رق نه‌یتوانی له ناخی ئه‌وادا چهكهرهبكات و په‌رچه‌كرداری هه‌بێت به‌رامبه‌ر نهیهرانی ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ماندێلا له چوارچێوه‌ی زیندانه‌وه ده‌بێته رابه‌رێكی ئازادی و سه‌رنجی جیهان به لایی خۆیدا كه‌مه‌ركێش ده‌كات وماندێلا له پێش دادگا گوتی من ده‌ستبه‌رداری به دیهێنانی كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد نه‌بوومه‌ته‌وه
كه تێیدا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به ئاشیانه و دادپه‌روه‌رانه بژین ، ئه‌ویش پرانسیپێكه كه هیواخوازم له پێناویدا بژیم و ئاماده‌م ژیانم له پێناویدا ببه‌خشم گه‌ر پێویست بكات. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش دادگا زیندانی هه‌تا هه‌تای به سه‌ر ماندیلا دا سه‌پاند .
ماندێلا له ژێر گوشاری نێونه‌ته‌ویدا له ساڵی 1990 ئازاد كرا‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خسا له گه‌ڵ كۆنگره‌ی نیشتمانی حزبه‌كه‌ی بكه‌وێته گفتوگۆ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دانوسندن دواتر ماندێلا به سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقیا هه‌لبژێردرا ، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا خهلاَتی ئاشتی لنین پێ به‌خشرا .
ماندێلا له 1992 خه‌لاتی ئاشتی ئه‌تاتوركی ڕه‌تكرده‌وه له وهلاَمی وه‌رنه‌گرتنی خهلاتهكهدا گوتی : با ته‌نها بۆ یه‌ك چركه‌ش بێت توركێك خۆی بكاته كورد .
ماندێلا له 1993 خهلاَتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت .
ماندێلا له مه‌زنیدا بوه سه‌رۆكی ئه‌فریقیا هه‌ر بۆیه دوای یه‌ك خول زۆر به مه‌زنیش كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌ردا
بۆ ئه‌وه‌ی كورسی … مه‌زنیه‌كه‌ی له كه‌دار نه‌كات ئا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بوو پاش چه‌ند كاتژمێرێ به سه‌ر مه‌رگیدا له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ئۆباما سه‌رۆكی ولاته یه‌كگرتۆكانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر زاری وته‌بێژی كۆشكی سپییه‌وه ڕایگه‌یاند : (كه‌لتورێكی ئازادی و ئاشتی ، زیاتر له كه‌سێكی كاریگه‌رمان له ئازایه‌تی و چاكه هاوشێوه‌ی غاندی له ده‌ست دا) .
د‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای كرد ئالاَی وهلاتهكهی له به‌رده‌م حكومه‌تدا وه‌ك رێزێك بۆ ماندێلا دابگیرێ .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لۆران فابیوس پێی وابوو روناكیه‌كی گه‌وره و پاڵه‌وانێكی هه‌میشه‌ی دیار نه‌ما .
ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌لمانیا ڕایگه‌یاند : ئه‌ڵمانیا غه‌مباره به كۆچی ماندێلا .
بانكی مۆن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان گوتی : ماندێلا پاڵه‌وان و هێمای عه‌داله‌ت بوو .
ماندێلا وه‌ك كهسایهتیكهی كاریگه‌ر ئامانجی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری و قبوڵكردنی یه‌كتری و به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی و دادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و نموونه‌یه‌ك له هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌و پێشكه‌ش كردنی جوانترین ئه‌دای حكومڕانی و بڕوا بوون به نه‌وه‌ی نوێ وهه‌ر خۆشی قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ دیموكراسی بۆیه دنیا بۆ كۆچی ماندێلا به‌داخه ….
له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه پڕبهدهنگم هاوار ده‌كه‌م تكایه سه‌رۆك تۆش وابه …… با سبه‌ی منیش شانازیت پێوه بكه‌م .
> (ماندێلا زۆر خه‌لاتی وه‌رگرت له دوای سهرۆكایهتیشیهوه)