پهیامیَكی به‌هادینی حاجی به‌كری دارتاش، ناسراو به ’’ ریبوار عارف’’ بۆ ئازادیخوازانی شاری هه‌له‌بجه
نزیك بهمانگێكه جولانه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه زۆریَك له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه‌و ده‌یان نووسه‌ر، هونه‌مه‌ندو سیاسهتمهدارو هه‌زاران ئازادیخواز له ده‌وری كەمپینی (بەڵێ بۆ دەستوورێكی سیكۆلار لە هەرێمی كوردستان) كۆبوونه‌ته‌وه‌و به واژۆكانیان پشگیری خۆیان بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ینه له شاره‌كانی سلیمانی، هه‌ولیر، كركوك، ده‌ربه‌ندیخان، گه‌رمیان، چه‌مچه‌مال…نیشانداوه. ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كۆر‌و سیمینار بهرپاكراوهو هاوكاتیش ده‌سته‌كانی واژۆ كۆكردنه‌وه‌و دروستكردنی لقه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده له زۆریَك له شارهكهكان و ته‌نانه‌ت لهههندهرانیشدا له فراوان بوونه‌وه‌ی ههڵسورِانهكانی ئه‌م ناوه‌نده‌دان!.
له‌م باره‌وه ئه‌وه‌ی چاوهرِوانكراوهو جێگه‌ی خۆیه‌تی كه ئه‌م چالاكیانه هه‌موو شارۆ شارۆچكه‌كانی كوردستان بتهنیتهوه. له نێویشیاندا كاتێك كه ئاورِ له شاری هه‌له‌بجه ده‌ده‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م پرسیارگهلیَكی تایبه‌تدا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌و چالاكیه‌كانی ئه‌م جولانه‌وه‌یه له‌م شاره‌دا پیَویستی به تیارامان وههڵویَسهتهیهكی زیاتره. تائیسته له‌مباره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی به ده‌زگاكانی رِاگهیاندن بگهرِێتهوه ئاگادارین كه هه‌فته‌ی رِابردو وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو خۆشحالانه كۆرێك بۆ بهرِیَز سیروان عەبدول سازكراوه كه تیدا پیَ له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ناوه‌نده داگیراو… به‌شداربووانی ئه‌م كۆره به شیَوهیهكی چالاكانه به‌شداری تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته‌یان كردوه‌و پێشوازیان له‌م هه‌نگاوه كردوه، كه دیاره ئه‌مه ههنگاویَكی باش و جیَگهی ئومیَده، به‌لام به‌دلنیای كافی نیه!
بۆ كافی نیه؟
به‌بروای من شاری هه‌له‌بجه له نه‌بوونی ده‌ستوورێكی سیكۆلاردا زۆرترین باج و قوربانیانداوه‌و پشكی شیَریان به‌ركه‌تووه له ئه‌نجامی نه‌بوونی وه‌ها دهستوورێكدا.
با بگهرِیَنهوه سه‌ر ئه‌م باجدان وقوربانیدانه، به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌مان به‌لاوه رۆشنبیت كه فراوانكردنه‌وه‌ی بازنه‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌م ریكخراوه‌و پهرپیدان به كه‌مپه‌ینی(بەڵێ بۆ دەستوورێكی سیكۆلار لە هەرێمی كوردستان ) بۆ دانیشتوانی خه‌لكی ئه‌م شاره‌و گرنگیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و چاوهرِوانی ئه‌وه دهكریَت له خه‌لكی ئازادیخوازی ئه‌م شاره كه جیَپهنجهی خۆیان دیاری بكه‌ن و پیداگربن له گهرِانهوهی ئه‌و نازنامه واقعیه‌ی كه میَژوویهكی دیَرینی له‌پشت سه‌ره‌وه‌یه.
لیره‌دا جیَگهی خۆیه‌تی ئاورِیَك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م چاوهرِوانیه بده‌ینه‌وه كه بۆدهبیَت خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌م شاره بكرێ له به‌ره‌ی سیكۆلاریزمدا خۆیان ببینه‌وه؟ یه‌كه‌م/ جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له رِابردودا بهشیَوهیهك بووه كه زیاتر لهههرشتیك ده‌نگی ئازادیخوازی و سیكۆلاریزمی تیدا بههیَزبووه. ئه‌مه‌ش به ئاورِدانهیهك به میَژووی بزوتنه‌وه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وه‌مان رِووندهكاتهوه كه لایه‌نی كه‌م پاش شهرِی جیهانی دووهه‌مه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه له گهلیَك بواری سیاسی فه‌رهه‌نگیدا هه‌نگاوی به‌ئاراسته‌ی ئازادیخوازی و سیكۆلاریزمدا ناوه كه ئه‌مه‌ش له زۆر به رِۆشنی له بواری ده‌وری بزوتنه‌وه سیاسیه‌كاندا بهدیدهكریَت كه له‌و قۆناغه‌دا حزبی شیوعی، كۆمه‌له‌ی ماركسی لینینی ( كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران) ئالای شۆرش و كۆر‌و گروپه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی كۆتای ده‌هه‌یی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان. ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره له ئه‌دیب وهونهمهندو شاعیرانی وه‌ك گۆران، قانع،… كه له میَژووی خۆیاندا ده‌نگی ئازادیخوازانی كوردستان بوون، به‌دی ده‌كه‌ین. به‌هه‌مان شیَوه چاره‌كه سه‌ده‌ی رِابردو به‌ده‌ر له پیَگهی ئیسلامی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌م رِهوت و رِهههنده به‌رده‌وامبووه ده‌یان سیاستمه‌دارو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی خه‌لكی ئه‌م ناچه‌یه دریَژهیان به‌م میَژووه داوه تائهمرِۆ.
لایهكیتری ئه‌م مه‌سه‌له بوونی ئیسلامی سیاسی و كارنامه‌ی ئه‌و حزبه ئیسلامیانه به‌تایه‌بت له‌پاش رِووداوهكانی به‌هاری 91 كه زیاتر له ماوه‌ی ده سال خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه لهسهرتایترین ماف وئازادیه‌كانی خۆیان بێبه‌شكران وهه‌رچی خۆشی و شادی و ئازادیه‌كانی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه‌یه ههلپیچراوهو ته‌نگیان به‌ژیانی خه‌لكی هه‌لچنیوه. بۆیه كارنامه‌ی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه له میَژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه دهخوازیَت كه گهلیَك هه‌ستیارترو ئامادهتربین بۆ پیَشوازیكردن له‌م كه‌مپه‌ینه، چونكه ئاشنابوون به‌و میَژووه لایه‌نی كه‌م بۆ كهسانیَك كه نیگه‌رانی داسه‌پاندی مۆركی ئیسلامی بوون به‌سه‌ر شاری هه‌له‌بجه‌دان و نایانه‌ویت شاره‌كه‌یان به ناوی ئیسلامیه‌كان و ئیسلامی سایسی ناوزهدبكریت ئه‌وا پیویسته له‌م قوناغه‌دا خۆیان بۆ هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماده بكه‌ن وببنه بهشیَك له‌و جولانه‌وه‌ی كهئهمرِۆ له زۆربه‌ی زۆری شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رپا بووه به‌ده‌وری شیعاری ( به‌لی بۆ دهستووریكی سیكولار بۆ خه‌لكی كوردستان)دا كۆبنه‌وه.
بۆیه لیَرهدا بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان وهه‌موو هاورێ و ئه‌زیزان و دۆستانم ده‌كه‌م كه له شاری هه‌له‌بجه‌و ناوچه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن هه‌رچی زووتر بینه‌مه‌یدان و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن و نه‌ك به‌ته‌نیا له هه‌وڵی دانانی میَژی واژۆ كۆكردنهوهكانی به‌ڵی بۆ ده‌ستووری سیكولاردابن، به‌لكو ده‌ستبه‌كاربن بۆ دروستكردنی لقی هه‌له‌بجه‌ی ناوه‌ندی سیكۆلاری كوردستان له‌م شاره‌دا.
به‌بروای من كاتی ئه‌وه هاتووه كه چیدی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به ده‌وری خۆیان هه‌وڵبده‌ن له رِیَگهی دهستووریكهوه ژیانیان به‌سه‌ر به‌رن كه بتوانیت مافی یه‌كسانی هاولاتیان ده‌سته‌به‌ربكات وهیچ دیوار‌و جیاكاری و ستهمیَك له‌سه‌ر هیچ بهشیَكی ئه‌م كۆمه‌لگایه قبول نهكریَت…خه‌لكی هه‌له‌بجه ژیان و گوزاری خۆیان باشترین به‌ڵگه‌نه‌ویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیتوو دهستوریك په‌سه‌ند بكریت كه دریَژهی بالاده‌ستی ئاینی ئیسلامی بیَت وه‌ك ئاینی رِهسمی ده‌ستوورو په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وا دیسانه‌وه ده‌چینه‌وه به‌رده‌م دووباره بوونه‌وه‌ی گه‌لێك له رِووداو تراژیدیاكانی رِابرود بالاده‌ستی ئیسلامی سیاسی له‌م ناوچه‌كه‌و له هه‌موو كوردستاندا كه ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا له‌مافی یه‌كسان و به‌رابه‌ربوونی هاولاتیان له‌به‌رده‌م یاسا‌و ده‌ستووردا دادهسهپینیتهوه ، به‌لكو ژیان و شارستانیه‌ت و ئازادیخوازی ناوچه‌كه پاشكهشهیهكی یه‌كجار گه‌وره‌تری پیدهكریت، بۆیه هیوادارم پیَكهوه سه‌نگه‌ری ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسان و ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین!