
بهرِیَز كاك شوان حه‌مه بابهتیَكی بلاوكردهوهتهوه، كه دواتر مالپه‌ری لڤین وه‌ك ههوالیَك بابه‌ته‌كه‌ی بلاوكردوه‌ته‌وه. كه‌تیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كهبهگویَرهی زانیاریه‌كانی نووسه‌ر ئه‌و هه‌واله له ده‌زگا حكومیه‌كانی نه‌رویج وه‌رگیراوه‌و ده‌لێ:’’ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه داواكاریه‌كانیان رِهتكراوهتهوه، ده‌توانن ئاره‌زوومه‌ندانه بگهرِیَنهوه ولاته‌كانی خۆیان و ههركهسیَكیش ئاره‌زوومه‌ندانه بگهرِیَتهوه ولاته‌كه‌ی خۆی ئه‌وا سه‌ره‌تا 3000 دۆلار وهردهگریَت وپاش گهرِانهوهش 3600 دۆلاریتریش وهردهگریَت و لڤینیش كه‌مێك خاتری گرتووه‌و كۆی دراوه‌كه‌ی كردوه به 7000 دۆلار. بۆیه له‌مباره‌وه سه‌رنجی من له‌سه‌ر هه‌ردوو دیوویههواڵهكهیه كه چۆن به‌ده‌ر له هیچ شرۆڤه‌یه‌كی بابه‌ته‌كه‌و دیقهتێك له چۆنیه‌تی بلاوكردنهوهكهیدا ده‌خریته به‌رده‌ست خوینه‌ران.
به‌رله هه‌رشتێك ئهوهبلیم كه نیه‌تی ئه‌م بهرِیَزه له بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ههرچیهیهكبیَت، به‌لای منه‌وه نیه‌ت خویندنه‌وه‌و ماناكردنی خۆویستانه رِوشتیَكی په‌سه‌ندو شارستانیانه نیه‌و ناكریت بكریته بنه‌مای هیچ بابه‌تیك. بۆیه نیه‌ته‌كه هه‌رچیه‌ك بێت من لهههرشتیك زیاتر به‌دوای ناوهرِۆكی باسه‌كه‌و كاردانه‌وه‌و كاریگهریهكاینهوهم . پیَشهكی ئه‌وه بڵیَم كهبهدهر له مه‌به‌ستی هه‌ر كه‌س ولایهنیَك مه‌سه‌له‌ی كۆچ بۆ هه‌نده‌ران یان ته‌نانه‌ت پیَچهوانهكهشی، واته له‌و ولاتانه‌وه بۆ كوردستان به‌رله‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیداری وماڵی، مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و ئهمنیهتیهو دهبیَت له‌هه‌مان رِوانگهشهوه وه‌لامی خۆی وهرگریَتهوه! لیَرهدایه كاتیَك نووسهریَك ته‌نیا لینگی هه‌والیك وهردهگریَت و لڤینیش به‌بێ هیچ به‌دواچوون و خویَندنهوهیهك بلاوده‌كاته‌وه، ئیتر ناكریَت باز به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌دا بدریَت و له ئاكام و ئه‌نجامه‌كانی بێخهمبین.
كۆچكردنی لاوان به‌رئه‌نجامی چ دۆخیَكه؟
هه‌موومان ئاگادارین ئهمرِۆژانه یهكیَك له به‌رچاوترین بابه‌ته‌كانی ده‌زگاكانی رِاگهیاندنی كوردستان مه‌سه‌له‌ی كوچ وشالاوی رِووكردنه هه‌نده‌رانه! ئه‌وه ههقیقهتیَكی ئازار به‌خشه كه دیسان شه‌پۆلی كۆچكردن و رِووكردنه هه‌نده‌ران، بارگه‌ی به هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م ولاته پیَچاوهتهوهو توێشووی سهفهریَكی سه‌ختیان له‌كۆڵ ناوه. به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا بۆ خه‌لكی كوردستان پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك و پاش هه‌موو ئه‌و گۆرانكارانهی كه به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا هاتووه هێشتا گه‌نجان رِوودهكهنه ئه‌و ئاینده نادیاره ده‌كه‌نه‌وه كه رِۆژانه گویسبیستی كاره‌ساته‌كانی دووتوی ئه‌م ’’سهفهرهین’’؟
ههرلیَرهشهوهیه كه وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه شه‌پۆلی كۆچكردن زیاد و زیاتر ده‌كه‌ن، وه‌لامی خۆی وهردهگریتَهىوه؛ نه‌ك له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مادیه‌ی كه ته‌رف رۆحی خۆی تیداكردوهته قوربانی ئاماده‌ی قبولكردنی هه‌موو كاره‌سات و رِووداو سوكایه‌تی پیكردنهكانیك بوو له‌م سه‌فه‌ردا ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌نایه‌كی ئامن وئاسایش به‌ده‌ست بهینیت,دلنیام له‌وه‌ی كه كاك شوان به ووردی ئاگاداری بارودۆخی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری، گه‌نده‌لی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه كه رِۆژانه ژیانی له خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی تاڵكردوه. ئاگاداری ئه‌زمه‌ی سووته‌مه‌نی،كاره‌با، به‌نزین، نه‌بوونی موچه‌یه.
ئاگاداری زۆریَك له پیشلكاریهكانی رِۆژانهو سه‌ركوتكردنی ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستانه. ئاگادار نائه‌من بوونی كۆمهلگاو چوونه سه‌ره‌وه‌ی رِیژهی بیكاری و مایه‌پوچ بوونی خویَندكارانیَكه كهئیَسته به شه‌هاده‌ی زانكۆوه كاری شۆفیَری ته‌كسیان ده‌ست ناكه‌ویت… له‌پال هه‌موو ئه‌مانه‌شدا گۆمان ده‌كه‌م ئاگاداری شانخالیكردنهوهو بێباكی ده‌سه‌لات و حزبه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان و رِۆڵی ئیسلامی سیاسی وكارنامه‌ی پاشگرهكانیان نه‌بیت كه چۆن ژیانی له‌خه‌لكی كوردستان به‌تایبه‌ت گه‌نجان تالكردوه. بۆیه بهبرِوای من دانی ئه‌وجۆره زانیاریانه‌و ئه‌م جۆره له دلسۆزیه نا‌توانیت وه‌لام دهرهوهبیِت به كیشه‌كان. هه‌روه‌ك نووسه‌ر له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا له‌وه‌لامی پرسیاری بهریزیكدا ده‌لێ ’’بە مەبهستەوە هەوڵئەدەم زانیاریەکان بڵاوبێتەوە بەتایبەت لەم کاتەدا کە لێشاوی کۆچكردن لەکوردستانەوە بۆ ئەوروپا دەستیپێکردووە.’’
چونكه به‌راستی زهرهوزیانهكانی گهنجانیَك كه ناچاربوون به چۆلكردنی ئه‌و كۆمه‌لگایه، به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆله دراوه نادیاره ناكریته‌وه. ههرلیَرهشهوهیه كه دانان و بلاوكردنه‌وه‌ی لینگی ئورگان نا‌توانیت مه‌سه‌له‌كان له ته‌نیا له دووتوی ههڵویَستیَكی دڵسۆزانه‌و بهغهمهوه بووندا تاوتوی بكریت. هاوكات ناشتوانیَت هیچ له نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌و ئینسانه كه‌م بكاته‌وه كه ئه‌م حكومه‌تانه پاش له چاوه‌روانی هیًشتنهوهیهكی یه‌كجار دورودریَژدا له توونیَلی وه‌لامی نهگیتیفهوه ناچاریان بكات به‌وه‌ی كه ’’ئاره‌زوومه‌ندانه’’ بگهرِیَنهوه كوردستان.
بینه‌وه سه‌ر زانیاریه‌كان
كاك شوان دهنووسیَ ( هەركەس ئارەزوومەندانە لەنەرویجەوە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی 3 هەزارو 600 دۆلار وەردەگرێت و دوای گەڕانەوەش 3 هەزار دۆلاری تر وەردەگرێت. پاشان له دریژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ده‌ڵێ: تا ئێستا نزیكەی 2500 پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیكەی 200 پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.) یه‌كه‌م گریمان ئه‌مه ههواڵیَكی تازه‌یه كه ئه‌م بهرِیَزه لیَردا ده‌یخاته‌روو، هه‌رچه‌ند ئه‌م ئورگانه چه‌ندین ساله به‌ناوی (IOM) له یه‌ك به‌یه‌كی ولاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ده‌توانن چی بكه‌ن یانا، به‌لام یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه كاك شوان بۆ هه‌ر بهرِاستی پیَتان وایه كه ته‌نیا پرۆژه‌و ته‌نیا ئورگانیك چووته عیراق، به كوردستانیشه كه رِهنگی دۆڵه‌كه‌ی نهگرتبیتو تا ناوقه‌دی له زه‌لكاوی گهندلیدا نهچهقیبیَت؟ یان تۆبلی ئه‌و به‌شه‌ی نهویجی ئه‌م ئورگانه (كافتهی جودا بافته بیَت)و لهگهلگهرِانهوهی ئه‌و خه‌لكه‌دا سی دانه ’’وه‌رقه ’’یان بۆ بژمیَرین ؟ گریمان ئه‌و ئورگانه وادهلیَت، به‌لام وه‌لامی كاك شوان له‌به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه چیه كه ساڵه‌هایه ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌راونه‌ته‌وه كوردستان و ئیَستهشی لهگهلدابیت هه‌ر یالیلییهتی بۆ ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه بهلینیدرابوو. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پیَوایه ئه‌مه ته‌نیا بۆچوونیكی ئیَمهیه، ئه‌وا هیوادارم له‌گه‌ل رِۆژنامهنووسیَكی نه‌رویجدا بچیته‌وه كوردستان له رِیَكخراوهكهی ئیَمهدا( فیدراسیون ) سه‌دان به‌لگه‌نامه‌ی له‌وجۆره بخه‌ینه به‌رده‌ستیان.
مهسهلهیهكتر ئه‌وه‌یه كه ده‌لێ ( تا ئێستا نزیكەی 2500 پەنابەر گەڕاونەتەوەو نزیكەی 200 پەنابەریتر ئامادەن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان) ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی كهپیَمان بڵی ئه‌م له چ پرۆسه‌یه‌كدا بۆ چ ولاتیك گهرِاونهتهوه؟ چه‌ند كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه له ناوچه‌كه‌ی ئیَمهو هاتوون وچه‌ند له‌و 200 كه‌سه‌ی چاوه‌رانی گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و كوردستانه‌ی كه من و ئه‌ویش نیگه‌رانی ئه‌و شه‌پۆلی ئاواره‌بوونه‌ین دهگریَتهوه. ئایا بهرِاستی ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و رِیَژهیهدا به ئه‌ندازه‌ی په‌نجه‌كانی دهستیَكیش پهنابهرایان تیدابیت كه پاش ساڵه‌های ساڵ له چاوه‌رانی هیَشتنهو له ره‌فزو به قبولكردنی هه‌موو نیگه‌رانی و كاره‌ساته‌كانی ده‌ورانی چاوه‌روانی و شه‌قی پۆلیس و كهلهبچهكردنهكانیان و ده‌یان سووكایه‌تی تری به‌دوا نه‌یه‌ت، كهسیَك بیر له گهرِانهوهی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و كوردستانه كه كراوه‌ته جه‌هه‌نمی گه‌نجان و خه‌لكه بهشمهینهتهكهی و به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داران و مستهفیدین و گزگلهكانی ده‌وره‌به‌ری ده‌سه‌لات.
دواتر جیَگهی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵیَن كه ده‌ورو پیَگهی نیهادو رِیَكخراوهكانی له‌چه‌شنی (IOM) هه‌رچیه‌ك بیَت ناتوانیَت له‌وه كه‌م بكاته‌وه كه گۆشه‌یه‌ك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م حكومه‌تانه بهرِیَوه ده‌به‌ن كه ههرئیَسته سه‌رگه‌رمی ترسانكترین پرۆژه‌ن دژ به په‌نابه‌ران و كۆچكردوانیك كه به‌ناچار رِوویانكردوه ئه‌م وولاتانه. بۆیه چاكتره كهپریاسكهی غهمو دلسۆزیهكانمان به‌و باره‌دا بپیچینهوه كه له كوردستاندا له‌سه‌رنگه‌ری داكوكیكردنابین له ماف و داخوازیه‌كانی ئه‌و خهلكهدابین و له‌م ولاتانه‌شدا له‌به‌ره‌ی رِاوهستانهوه دژ به سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وی په‌نابه‌ران و ناچاركردنیان به گه‌رانه‌وه‌ی ئارهزوومهندانهدابین، مل نه‌ده‌ین به‌و سیاسیه‌ت پلان و بریارانه‌ی كه په‌نابه‌ران بگه‌رینه‌وه بۆ ئه‌و ولاتانه‌ی كه هه‌ر به نه‌خشه‌ی و پیلانه‌كانی ئه‌م ولاتانه كراونه‌ته مه‌یدانی كوشت وكوشتارو نائه‌منكردنی ژیانی میلونه‌ها ئنیسان! ههریۆیه وردبینی و چاوهروانیهكی له‌م جۆره بۆ كاك شوان و بازنهدانی لیڤین به‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی بابهتگهلیكی له‌و جۆره ره‌نگه جیگه‌ی بیرلیكردنهوه قبولكردن بیت.