پەیامەکەی ئەحمد داود ئۆغلۆی سەرۆک وەزیرانی تورکیا کە لە دوای هیرشیان بۆ سەر بەورەکانی قەندیل وتی ،: ئێمە بەر لەهێرش و دوای هێرش پەیوەندیمان بەبارزانیەوە کردوە . ئەویش وتی مافی خۆتانە ، ئەگەر تەماشای ڵێدوانەکەی داود ئۆغلۆ بکەین لەم کاتەدا لە چەند روانگەیەکەوە زەربەیکی گەورەی دا لە پارتی کەخزمەتی گەورەی بەتورکیاکردوە ، لەروانگەی ئابوری و سیاسی و سەربازیەوە .

لەو پەیامەیدا ، ئەوەی دوپاتکردوە کە پارتی لەبری گەرانەوە بۆچارەسەر کردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی سەرگۆرەپانی باشوری کوردستان ، کەوتە هاوکاری کردنی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر هێزە شۆرشگێرەکانی قەندیل ، لەکاتێکدا ئەوان بوون لە مەخمور رێگری گەورەیان کرد ، لە روخانی حکومەتی هەرێم ، لەهەمانکاتیشدا ، ئەوەی بەگوێی لایەنسیاسەکاندا چرپاند ، ئەگەر سور نەبن لەسەرگۆرینی سستمی سیاسی هەرێم ، ئەوا دۆخی هەرێم لەسایەی بارزانیدا خراپر دەبێت ، چونکە هاوکاری ئێستای تورکیا باشترین کارتیەتی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەیدا ، چونکە دوای ئەو هەموو قەیرانەی لە هەرێم دروستی کرد نەی توانی لایەنەکان قەناعەت پێبکات بۆ مانەوەی خۆی ئەوە ئێستا لەرێگای هێرشی سەرپەکەکە بەپشگیریکردنی ئێمە دەیەوێت ببێتەوە بەسەرۆک . لەهەمانکاتیشدا بارزانی وەفای بۆ ئەو هەموو خوێنەی گەریلاکان نەبوو کە لە شەری دژی داعش رشتیان بۆ پاراستنی سەڵتەنەتی بارزانی .

پەیامێکیتری ئۆغلۆ گورزێکیتری گەورەبوو لەسەر بارزانی لە کوردستانی باکور ، تۆڵەیەکیتری گەورە بوو کە لەبارزانی کردوە ، لەناو خەڵکی تورکیا ، چونکە بارزانی نەیتوانی خەونی حیزبە خوێنرێژەکەی ئۆردۆغان بێنێتەدی ، رێگا لەسەرکەوتنی HDP لە تورکیا بگرێت بۆ ئەوەی بە 80 کورسی روبەروی ئەوان نەبێتەوە ، وەک پەرچەکرداری شکانی حزبەکەی ئۆغلۆ لە باکوری کوردستان ، کەوتە شکاندنی بارزانی بەیەک جاری لەبەرچاوی خەڵکی کوردانی باکور ، پێی وتن ئەوە ئێمە بەرێبەرایەتی بارزانی ، کەوتوینەتە کوشتنی رۆڵەکانتان و جەرگتان داغ دەکەین ، ئەمەش والە خەڵکی باکوری کوردستان دەکات زیاتر بەلای هێزە قارەمانەکانی pkk دا وەرگەرێن و خزمەت بە ئەولایەنانەبکەن کەخزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەیان دەکەەن .

لەلایەکیتر حیزبەکەی ئۆغلۆ بەرێک و راوانی بارزانی حیزبەکەی پلکێشی شەرێکی ناوخۆی دەکات ، دەیەوێت بەم شەرە جارێکیتر هەرچی مەسرەفی شەری گەریلا لە سەر نەوتی هەرێمی کوردستان حیسابی بکات ، سەرای ئەوەی خوێنی کورد بەدستی کورد دەرژێ ، پارتی بۆمانەوەی خۆی لەسەر حیسابی خەڵکی کوردستان ئامادەدەبێ کۆی مەسرەفی تێچوی شەرەکە لەئەستۆبگرێت چونکە لە ئێستا دا ، هەرچواردەوری بە گەریلا گیراوە کە هاتون پارێزگای لە کورد و کوردستان بکەن ، لەهەمانکاتیشدا لایەنەکانیتری بەشدار لەبەرێوەبردنی حکومەتی کەوتونەتە چاکسازی لەدژی ،

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام