بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد لەسەر پرسی‌ سەرۆكایەتی‌ هەرێم وەڵامی پارتییان داوەتەوەو جەختیشدەكاتەوە، هەر پێشنیارێكیش بۆ سەرۆكایەتی هەرێم هەبێت پێویستە لەپەرلەمان یەكلاییبكرێتەوە.

محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، كە بۆ راگەیاندنەكانی بزووتنەوەكەی قسەیكردووە، راشیگەیاندووە “هەر چوار لایەنەكەش هاوڕان لەسەر ئەوەی سیستەم پەرلەمانی بێت‌و ئەوەی پارتی داوای دەكات لەسیستەمی پەڕلەمانیدا جێگەی نابێتەوە”.

بەوتەی محەمەد تۆفیق رەحیم  ئاماژە بەوەشدەكات، كوردستان پێویستی بەدیموكراسییە نەك شەخس، كونسوڵی وڵاتانیش لەكوردستان چاودێری هەنگاو بەهەنگاوی لایەنە سیاسییەكان بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەن.

ماوەی پێشوو پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری بۆ گۆڕان‌و لایەنەكان كرد، كە ماوەی دوو ساڵی تر بۆ دەسەڵاتی مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم درێژبكرێتەوە، بەپێی یاسا لە 19/8/2015 كۆتایی دێت.

لەبارەی وەڵامەكەوە، محەمەد تۆفیق رەحیم ئاشكرایكرد، كە ئەوان داوایەك پەسەندناكەن لەدەرەوەی یاساوە بێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام