لە نامەيەکدا کە ساڵ پار بۆ نێچير و مەسعود بەرزانی لە ڕیی کاک سەرۆ قادرەوە ناردم، نوسيبوم ئەگەر بکوژی کوڕەکەم کە عەلی سنجاری و لەتيف گلييە نەدرێنە دادگا، مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا زۆر نهێنيی شاراوەی سەبارەت بە بنەماڵەکەی ئێوەی بۆ گێڕاومەتەوە، هەمويان ئاشکرا دەکەم و ميللەتی کوردی لێ بەئاگا دەهێنمەوە. لە کۆتايی نامەکەشدا نوسيبوم (لقد أعذر من أنذر). هەڤاڵان: هاوينی ساڵی ١٩٨٦ لە ئەنجامی ئەشکەنجەدانێکی نزيکەی ٢٤ کاژمێريدا، کە ئەو کاتە وەک ڕۆژنامەنوسێک سەرپەرشتيی گۆڤاری زانکۆم لە زانکۆی سەڵاحەدينی هەولێر دەکرد، بە خێزانی کوردستانمان بەرەو ئێران و دواڕۆژێکی ناديار و ژيانی ئاوارەيی بەجێ هێشت. ئۆردوگاکانی سەردەشت، ورمێ، خۆی، وەرامين، جەهرومان تەی کرد. تاسەی دابڕان و گڕی تەنوری دوری، خستميە کەڵکەڵەی بينينی هاوڕێی دێرين و هاوبيرم، شەهيدی هەڵوێستی نەتەوەيی و بيرمەندی هەميشە زيندو کاک فەلەکەدين کاکەيی. دو شەو و دو ڕۆژ بەڕێوە بوم تا لە ماڵی خۆيان لە ورمێ بە ديداری يەکدی شاد بوينەوە. ڕۆژانە جێبێک دەهاتە شوێنمان و دەمانی بردە ڕاديۆکەی پارتی لە ڕاژان. ڕۆژێک فەرموی نێچيرڤان بەرزانی دەيەوێ بتبينێ، بەڵام ئەگەر داوای کارکردنی ڕاديۆی لێ کردی نەخەڵەتابی بەڵێنی مانەوە بدەی! چونکو من بە دەستی ئەم دەبەنگانەوە ئەگەر بڕوام بە خۆم نەبوبايە دەمێک بو عەقڵم لەدەس دابو! ئێرانيش هێند بە چاوێکی سوک تێمان دەڕوانێ، هەر لە ئێرەوە ئيدريس بەرزانی (ئەو کاتە هێشتا نەمردبو) ئەگەر بە شەق بيبەن تا دەگاتە ورمێ، پياوی تێدا نييە بڵێ لەل! هەر قسەيەکيش ئەگەر بە دڵی ئەوان نەبێ، يەکسەر دەڵێن ئەی مەلا مستەفای سەرۆکتان نەچو دەستی شای گۆڕبەگۆڕی ماچ کرد!. فەرەنسۆ حەريری هاتە شوێنم و بردمی بۆ چادرەکەی نێچير، ئەو فەرەنسۆيەی کە لە هەولێر گونی گونداری دەردەکرد، لەوێ لە بەردەستی نێچيردا هێند زەبون و زەليل بو بەزەييم بە حاڵيدا دەهاتەوە، کە چايی و ئاوی بۆ دەهێناين و مێزەکەی دەسڕی و ميوەی بۆ دادەناين، هەمو جارێک وەک ئەوەی لە خزمەتی خەليفەی ئيسلامدا وەستابێ، بە کڕنۆش بردن پاشەوپاش دەکشايەوە بۆ ئەوەی لە چادرەکە بڕواتە دەرەوە!. قسەکەی کاک فەلەک هاتە دی و داوای مانەوەی لێ کردم، وتم من حەز بە مانەوە دەکەم بەڵام ماڵومنداڵ قاييل نابن، کە هيوای مانەوەی پێم نەما هەڵيدايە و وتی: لە ڕوانگەی ئەو ڕۆشناييانەوە کە کاک فەلەک بۆی گێڕاومەتەوە، دەمەوێ ڕێز لە هەڵوێستی کوردانە و ڕابردوی پاکت بگرم، بەوەی کە نەک تەنها بۆ خانەوادەکەت، تەنانەت ناوی چەندين خانەوادەی ديکەشمان بدەيتێ، ئێمە ليزەپاس و ڤيزەی چونە سوريايان بۆ دەکەين. وتم بە مەرجێک من ناپرسم کێ پارتييە يان سەر بە چی حيزبێکە، بەڵکو ئەو خانەوادانەم بەلاوە گرنگە کە ڕۆشنبير يان قوتابی زانکۆ بون و لە سەری ڕێک کەوتين، پاشتر ناوی نزيکەی ٢٥ خانەوادەم دا بە دکتۆر شەوکەت لە کەرەج و نێچير بەڵێنەکەی هێنايە دی، ماڵی ئەکرەمی مام عەلی چايچی لە سلیمانی و مامۆستا جەلالەدين بەرزنجی لە ڤێستەرۆس و فەيسەڵ پاشا و قادری ئامۆزای و چەند خانەوادەی ديکە لە سويد و نەرويج شايەتحاڵی ئەو ڕاستييەن. سۆراخی مامۆستا جەرجيس فەتحوڵام لە کاک فەلەک پرسی، وتی لە ڕێکخراوەی خاچی سور لە تەهران کار دەکات و تەلەفونەکەيم لێ وەرگرت، ناوبراو خاوەن ئەزمون و راوێژکاری مەلا مستەفا و خاوەن چەندين کتێبی بەپێزە، منيش کاتی خۆی لە بەغدا لە ڕۆژنامەی التاخي لە خزمەتی بەڕێزياندا کارم کردبو و وەکو وەفادارييەک ويستم سەردانی بکەم. مامۆستا جەرجيس وەک ئەوەی لە ئاسمان کەوتبمە خوارەوە پێی گەشايەوە، زۆربەی ڕۆژەکان لە کەرەج و تەهران پێکەوە بوين پێکەوەش نانمان دەخوارد. مامۆستا کەوتە گێڕانەوەی ڕوداوی سەيروسەمەرە سەبارەت بە پارتەکەی مەسعود بەرزانی. وتی مانگی پێشو فەزيحەيەکی زۆر گەورە ڕوی دا بەڵام لە سەر زاری من مەيگێڕەوە، فەرەنسۆ حەريری لە دانشتنێکدا لێپرسراوی يەکێتی قوتابيانی کەرەج دەعوەت و سەرخۆش دەکات، پاشان کاری سێکسيشی لەگەڵدا دەکات و چەند وێنەيەکيشی دەگرێ و دەنگۆيەکی زۆری داوەتەوە! بۆ زياتر دڵنيابون پاشتر مەحمود محەمەد کە ئێستا ئەندامی مەکتەبی سياسييەکەی پارتەکەی مەسعودە، نيوەڕوانێک بۆ نانخواردن لە کەرەج دەعوەتم کرد و ڕاستی و دروستيی هەواڵەکەم لێی پرسی، ڕاشکاوانە و بێ پێچوپەنا وتی ڕاستە و لێپرسينەوە لەگەڵ فەرەنسۆ کراوە، لە وەڵامدا وتويەتی ئێمە قوتابی بۆ خوێندن دەنێرينە دەرەوە بۆ وڵاتان، کە خوێندن تەواو دەکەن نەک هەر واز لە پارتی دەهێنن بەڵکو دژايەتيشمان دەکەن، منيش وەک پاراستن بە ئاگاداريی بارەگای بەرزانی ئەو کارەم لەگەڵ ئەو قوتابی و چەندين قوتابی ديکەشدا کردووە و وێنەکانيشيان وەک بارمتەيەک لای خۆمان پاراستووە! لە پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ مامۆستا جەرجيس فەتحوڵا لە سويد يەکمان گرتەوە، لە سەر هەمان پرس ناوی چەند کادرێکی پێشکەوتوی نێو پارتەکەی مەسعودی هێنا، کە ئەم جارەيان فەرەنسۆ نەک بە وێنەی بەڵکو بە بڕە ڤيديۆ و بە ڕوتی و بە شێوەی جياواز فيلمی گرتون، ئەو تکاندنەی حەيا کە لە کەرەج ڕوی دەدا بەس جنسی نێرينەی دەگرتەوە، بەڵام پاشتر لە هەولێر نێر و مێ وەک يەک لەو ڕيسوا کردنە يەکسان بون! تەنانەت لە ئەرشيفی تايبەتی لای مەسرور بارزانی وەک بارمتە پارێزراون، بۆ بەڵگە باسی بڕە ڤيديۆی سەرۆکی يەکێتی قوتابيانی ئەو سەردەمەی هەولێری کرد کە ئێستا وەزيرە. ئەمە يەکێکە لەو نهێنييە شاراوانەی سەبارەت بەو دکتۆر و ئەو کاديرە پێشکەوتوانەی کە ئێستا لە تەلەفزيۆن داکۆکيی کوێرانە لە مەسعود دەکەن و ناتوانن لە ڕکێفيان دەرچن. ئەگەر پارتی لە هيچ بوارێکدا يەکسانی نەپاراستبێ، لەم بوارەدا يەکسانيی تەواوی لە نێوان ژن و پياواندا پاراستووە (چاوەڕوانی بەشی دووەم و بەشەکانی ديکە بن)

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام