من شاعیرێک دەدزمەوە

لە باڵی گڕ

هەستی سەر بە ئەتۆمی هەڵفڕین

شێعری دژ بە یاسای لاساری

گرژی روو بە پیت و پڵیتەکانی تاریکی

من شاعیرێک دەهۆنمەوە

قەڵافەتی قەڵایەکان …….. لە شڕۆڤەی قەڵەمی دا ……

حیکمەتێکی بەتاڵە سەرۆک بوون

من شپڕێوی پیرەبابان

شیتاڵ شیتاڵ دەشوبهێنم

کە سەنیرەکان خووساوی پەشیمانە

من زایەڵەی پیرەدایکان……. دەزرینگێنم

بە گازەندەی کۆزی چۆل……..کە ئاوەدانی وەرینە

……………/////////…………

نیمروودە نەمرەکان

بارەگایان بارگاوی لە مەرگ

پەنجەیان لە جەرگی دایکان …..جەنجەڕە

پەنجەرەکان کوێرکەن

با چاوی جاسووسان بسووتێ

بە نزوولەی زارۆیانی …. وەرزی نزگرە

بارانێک بە سۆمامەوە دەکوڵێ……. نانا….

سۆمام دەکێڵێ

سێڵاوێک لە سەر پاشوو

ترسێک لە حەجمینم دا ….. جمووجۆڵێتی

……………………….. منم شاعیری شەپۆل شکێن

بە قووڵی ئەقیانووس…… دەشکێنم شەپۆلی شاعیری شێت

نیشتمانم

ئەگەر بڕووخێم من .. سرتەسرتی کوێری سێڵاوە

ئەگەر هەر دیوار بم …….لە خەونی شێوای حەوشەکان

ماڵەکەمان تۆزی سەر ئاوە

منم شاعیری لووتکە تاوێن

لە تۆرەمەی تەوری باڵدارە،،،، قەڵەمم گرژی قەڵاو گوللە

لە جەنگ و چەنگی تۆڕەکان

دەژمێرم….. داوی نێو بەفری هیوا

ئازار دۆزی لەرزەی وەرزەکانم

ئەی گەرووی ڕاساوەکان …… گڕ و گڕوو بگرن

لە نەزمی لەرزۆکی

کۆوەبن نەوەکانی داهاتوو وەخەبەرهێن

نیشتمان داهاتوویەکی دزراوە

قەیران

قەیرانی قورینگی ئەقڵ و

نەقڵ

نەقڵی نەناسینەوەی وەسیەت و

قازاخی کۆچ

دوژمنان جوغرافیایان ….دا،،،،،، بەش ،،،و

میرەکانیش

رۆحی بڵاوی یەکبوونمان …… دەڕازێننەوە بەشانازی

نابوورین

لە شەهامەتی شەرماوی شاعیران

ئێمە نەوەی نەبەردانین

نابوورین

لە دزی خۆماڵی…… بەڵاڵی خانەخێوی دا

نابوورین

لە میرەکانی نەریتی سەرلێژی……. بە لێژاوی دەڵاڵی دا

من ترپەترپی دڵی چۆلەکەکانم…… هەوێنی ئەوینە

نابوورم لە گرمە و خرمەی بەهار

…….

ناترسم لە سرتەسرتی بن سەنیر

لەو سەرە و سڕەی ئەجەڵ دا

ناترسێم یاسینی پۆلیس

بە زیندوویی چاڵم کات

………………………..،،،،،،…<<<<<

من ترۆپکی هەناوێکم

لە گەرووی پشکووتن

دامەزراوم لە وزەیەک دا

کە زەمان ڕازێنە

بە هەڵەسوونەی هەڵفڕین<<<

<<<<<<< 

داڕێژراوم لە دارەدارەی……… هەیبەت و ئیمانێک

لە زەماوەندی رەنگان

من پەروەرێکم….. زنەی ئەندیشەی ئەقیانووسە

سارێژی ئازاری بیابان

من لووتکەیەکم

دژ بە لوتکەکانی جیهان…… گرژاوە

من شاعیرێک دەخوازمەوە

لە هەرەوەزی لوتکەکانی زانایی

من پەروەرێک بۆ [پەیمانی پیرۆز] …….. ڕادەخوشێنم

تاهیر مەهابادی

……………………………………………………………………………………………

لە چیای دووکەڵاوی را

…،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،..دەگەڕێتەوە دەمیرتاش

////////////////////////////////

پێشکێش بە دەمیرتاش و هاورێیانی

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئەنگاوتەی کەمینی ئەوینم

چرکەکان چاندران

لە ڕووڕنینی دایکان

کۆرپەکان بە تریفەی هیوا

ناودێر کران

گوێچکەکان بەستران

بە شەپۆل و شێعروئەوین

هیواکان هەروان

لە جێژوانی ڕوانەوەدان

حیزبەکان خزانە بن سێبەری زوڵم لیکراوان

سەرۆکەکان وەک پاییز

جوانیکانی ژیانیان هەڵوەراند

بزانن ئەو ئەستێرەکان

لە هەستی هەڵەسوونەدا ،،،،، چۆن دەخرۆشێنێ

ببیسن لە من

حیکایەتی شەیداکان

لە چیای دووکەڵاوی ڕا ….. دەگەڕێتەوە دەمیرتاش

لەو کاتەی ڕا

نەعرەتەی شەوەزەنگ

وەک شەپۆلی سەر پاشوو

هەڕەشەی لە گرشەی چرا بوو

ئێوارەیەک نەبوو

جەنازەی کزەیەک نەبینم

بەیانییەک نەبوو

چەمەرچۆپی کازێوەیەک نەگێڕم

؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەرێ تۆ کێێ

هیوای تریفەی کۆرپەکان

یان

تۆش ئەزیزێکی

لە دووی زیز بوونی کازێوەی

بمناسن من

هەموو ساڵێ وەرزەکان لێم دەتۆرێن

لە داخی ئەو رۆژە سەغیرانەم

لە هەنیسکی غەریبی دا

بیناسن ئەو پەرتەوازەی لە ئەندازەی

بەرزەمژانی قەندیلە

لەسەر لووتکەی بەرزی دا

برووسکەی تەم رەوێنی کوردانە

دەمیرتاش

کۆڵەکەیەک بۆ ماڵی وێران و

دەروازەیەک

بۆ حەوشەیەکی بڵاوو

ئاگرێک بۆ کوڵینی لاڵیمان

،،،،،،،

هەمدیسان

بیرە بێبنەکۆنەکان

پێشەوایەکیان لێستاندین

لە تۆرەمەی تریفەدا سەرکاروان بوو

هەمدیسان

کتێبێکیان خووساوی خوێن کردین

کە پڕ بوو لە رەمزی نەبەزیوان

دەمیرتاش دەیکوت

هەموو ساڵێ

میچەکەمان لێم دەتۆرێ

لە داخی خەیانەتی ئەو کۆڵەکە خوارانە

،،،،،،

دەمیرتاش دەیکوت

سەرۆکی ئاو بووم

بە هەموو دەریاکان خینکاندیانم ……هیچ

سەرەعومرێکە ……. پێخوستی خوێنە …..رووبارم

سەرۆکی دار بووم

هەموو جەنگەڵەکانی جیهان

لە باوەڕم دا چەقابوون

دەمیرتاش دەیکوت

سەرم ترووسکەی رێگاتانە

دادەگیرسێم … بە سرتەی با

مەترسێن بەرخەکانم

باوەشم کۆزی وەفاتانە

،،،،،،

دەمیرتاش

لە سلسلەی بێکەساندا

یەکەم پادشای عادڵە

بیناسن ئەو

نەعرەتەی گەرووی ئازاکانە

لە گوێچکەی جیهان دا ….. تازە داگیرساوە

ببینن ئەو

لە جوانی تەمەن ….. لە دیمەنی هەتاو دا

هەتا ئێستا نەنووسراوە

دەمیرتاش

تووڕەیی رەنج بە خەسارانی

لە هەناوی شاران دا…….. ڕاهێناوە

لە زمزمەی کزینگان دا

تۆرەمەیەکی تۆڵە ئەستێن

لە مەتەرێز دا …..چاندراوە

؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛””””””””””””

لە گەڵ سێبەرشکێن…… ئاوەڵتەورم

تاهیر مەهابادی

…………….

ئەگەر من

سەرۆکی ڕەگاژۆی بەرزی بم

چرکەکان چۆن ڕۆدەچن

بە جەرگی هەژاران

ئەگەر من سوڵتانی ئەقیانووسم …… بە شەپۆلی شەیدایی دا

گەوهەری واتا

لە قووڵایی خەیاڵ دا چۆن وەناسم

من خولخوولەی خەونەکانی ئادەم و حەوایەک

لە لەنگەرم دا غەڵەتە

بمگۆڕن

من لە شاشەی شانازی ……. قەوارەیەکی شڵێوم

…..

،،،،،

بمکوژێنەوە ….. مەرگ

بە تریفەی ڕەنگەکان …. من کەژاوەی گڵۆپەکانم

ڕەنگە لێک هەڵگەڕێن لەو شێعرە دا

(دیدار بۆ کتێبان )

ئەخر من کە

سەرۆکی بەرینی بەرزی بم

بە پێواژۆی فرمێسکان

سیمای جوانە مەرگان چۆن وەناسم

کە ئازادی بە ئاوازی دیلی بمڵێتەوە

لەوەتا شێلگیرە ….. هەتاومان

لە شەرارەی شەرابی شێتی دا

هەموو شەوێ سفرەکەمان لێم دەتۆرێ

لە داخی پارووی ئەو شێعرە وجاغکوێرانەم

هەموو شەوێ

سفرەکەمان گۆڕستانی مێروولەکانە

ماڵەکەمان دەشتێکی بێ سنوور

شەڵاڵی رۆحفڕینە

بمحەسێنەوە ،،،، مەرگ

من کۆزی ساوام

لە گەمارۆی گوورگەکانی سوڵتان دا

تازە بوومەتەوە لە ئەوین و

هەوێنی خینکاوم

بە شێعرم کەن

شاعیرانی سەدەی هەڵەسوونە

منی سێبەرشکێن

حیکایەتی مارەکانی نیوەشەوان ….لە خەونم دا

فرمێسکم

پەیام……. بەری پەرتەوازەکان

لە زمزمەی خوڕافات

بە خەساری موعجەزەدا…….. باڵ دەکڕێ خەیاڵ

هەر وتم

گازندەیەک بەگەوزی تووڕەیی

ئەسپاردەی گزینگی حەق بێ

هەر وتم

شکایەت لە پێشەنگی …… رێگا داخراوەکان

داخرام

بە خەیانەتی خەیاڵێکی یاغی خواز

شەرحم کەن ….. شارەزایانی

شێعری شەرم و شانازی

لە زمانی لەرزۆکم دا …. جوانی ڕزاوە

یان …… دارەدارەی واتا نەڕسکاوە

بمپارێزن لە پەڕاوێزی پووچەڵبوون

کە من بەڕووی پیرەکانی هەڵگووردم

لە مێژە …. لە مێژووم دا

پەنجەیەکی بریندار

لە دابێژانی رۆحم دا

چەند ساڵە

زڕەئەستێرەیەک بە دهۆ ڕامدەخوشێنێ

بۆ شێوەردی دڕووجار

چەند سالە

لە گوڵبژێری چریکەیە و

لە چڕژانی بروسکەیە و

حەزی لە گڵنانی گڵۆپە

من سەرۆکێک دەناسم

لە جەوهەری بێ جووڵەدا

هەر ئەلف و بێی بێیاسایی

بە کۆتر دەڵێتەوە

تاهیر مەهابادی

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام