ئەوە ڕوونە گۆران و گردو بازارو کارگەو سامانی بزوتنەوەکە دزراو حەپەلووش کرا،هەمووی کرایە تاپۆو چوە گیرفانی کوڕەکانی نەوشیروانەوە، ئەوەیش دەزانین هەرکەسێک بەیەک وشە دیفاع لەمانە بکات یان پۆستی هەیە لە حکومەتەکەی زلە برادا یان موچەیەکی سوالکەرانەی لە کونێکەوە هەیە، لەمەبەدەر مرۆڤ هێندەی قورسایی پوشێک شەرەف و ئابڕوی هەبیت دیفاع لەو دزو درۆزن و گۆران فرۆشانە ناکات.

ئەوانە دیفاع لەو ساختەچیانە ناکەن کە دەغیلەی مندالەکانیان دەشکاندو دەیان برد بۆ گردەکە، دوایش حەسەن و حسین لووشیان داو بە شەو ڕۆژێک بوونە ملیاردێر.ئەزانن بۆچی پارتی و یەکێتی لە گۆران باشترو شەریفتر بوون؟ چونکە نەیان وت دەیگۆڕین؟ نەیان وت عەدالەت دەهێنین، نەیان وت ئازادی فەرهەم دەکەین و سامانی دزراوی خەلک دەگێڕینەوە بۆ خەلک، ئەوان دەستەکەیان کەشف بوو،دزو جەردە بوون و تەواو، فریویان نەداین بە قسەی لووس،بە درۆی گەورە، بەڵام گۆران درۆی کرد،خەڵکی خەڵەتاند، ساختە بوون و فێڵەباز، دەبێت لە ڕەگەوە دەربهێنرێن و فڕێ بدرێن.

– ئەرێ ئەوە کوا چاکسازیەکەتان؟ من پەتی بیرم کولە،ئەوە ماوەیەک مێشکتان بردین گوایە چاکسازی دەکەن، ئەوە کرتان و من ئاگادار نەبم؟

– ئەرێ خۆ هاوارتانەکرد، تەنها یەک مانگ موچە بە لێبڕینەوە دەبێت، ئەوە موچە هەر ماوە بۆ خەلک، یان ئەویشتان لووش دا؟

– ئەرێ نێچیرو مەسرور چەندی پارە داونەتێ بۆ کردنەوەی تیڤی کەی ئێن ئێن و ئەوەی دوای عومەری ئەبو گۆچان کە خەیاری نەما مستەفای سەید قادری داوێن پۆخڵ بکەنە لیدەری لقی پارتی لە زەرگەتە.

– پێتان وایە ئەگەر تیڤیەکی قرخن بکەنەوەو چواری وەک عەدنان و بابەکر تێیدا فشە بکەن، خەلکی برواتان پێدەکات؟ بۆ کورد کێشەی تیڤی و مێدیای هەیە؟ بۆ پارتی و یەکێتی کەمیان هەیە تا واقەواقی ئیوەیشی بێتە سەر؟.

– ئادەی شەریکە دزەکانی بنەمالەی بارزانی پێمان بڵێن:- بوونی ئێوە لەناو حکومەتەکەی مەسروری تیرۆریسدا چ سودیکی هەیە جگە لە پەیداکردنی پارە بۆ چیاو نماو گردەکەو چوار ساختەچی وەک مستەفای سەیدی قادری پاراستن و ئاواتی شێخ جەنابی مێژوو پیس؟

– خۆتان پێمان بڵێن بوونی سواڵکەرێکی وەک” مستەفای سەید قادر” وەک جێگری نێچیر سوودی چییە،جگە لە گیرفان فوڵکردن بۆ خۆی و کەس و کارو نزیکەکانی؟

– بوونی کابرایەکی مێژوو پیسی وەک ئاواتی شێخ جەناب چییە جگە لە پارە پەیاکردن بۆ گردەکەو گیرفانپڕکردنی خۆی.

– ئادەی بە بنەماڵە سواڵکەرو هەتیومچەیەکی وەک” کویستان محەمەد” چ سودێکی هەیە بۆخەلک جگە لە گیرفانپڕکردنی بۆ خۆی.

– دوازدە ئەندام پەرلەمانتان هەیە ئادەی جگە لە موچەکانی خۆیان و ژیانی خۆیان بچوکترین بەرهەمو قازانجیان بۆخەلك هەبوبێت؟

– ئەمانەو ئەو کۆمەڵە بێرەوشتەی تر کە بەناوی گۆرانەوە چونە نا و حکومەتەکەی مەسرور، ئادەی کام قازانج؟ کەواتە ئەم فشە فشە چیە دەیکەن و ئەیشتانەوێ ناوتان نەبەین؟

– وەک کەنغەر سەرتان خستۆتە ناوگەڵتان و سامانی ئێمە ئەدزن شان بەشانی بنەمالەی بارزانی،هێشتا ئەتانەوێ قسە نەکەین؟- رەنجی سەدان هەزار کەستان فرۆشتوە،ئەتانەوێ رسواتان نەکەین؟

– ئێستا ئێوە تەنها لەپێناوی پارەدا، نەک ویژدانتان شەرەف و ئابڕوی خۆتان هەڕاجکردووە، شەوتابەیانی و ڕۆژ تا ئێوارە سەرقالی دزی و خیانەتن، ئەتانەوێ بێدەنگ بین؟پێتان وایە نازانین ئێوە لە گردەکەو کۆمەلێ جوجکەو خڵتە خەریکی چ قاچاخچێتیەکن لەسەر حسابی ئێمە؟- نا ئیرهابچیەکانی گردەکە، بێدەنگ نابین و ڕسواییەکانتان دەنوسینەوە.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام