دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەشێك لە هاوڵاتیان لە بەغدای پایتەخت لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەستیپێكرد.

پێشتر بەرپرسانی باڵای ئەمنیی عێراق رایانگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی بەغدا رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.

وەك میدیا عێراقییەكان ئاماژەی پێدەكەن، هەزاران لە ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێك لە هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب كە بەشێكیان لە دەرەوەی بەغداوە هاتوون، لە مەیدانی تەحریر كۆبوونەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیش رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەكان سەرجەم ئەو رێگایانەیان داخستووە كە دەچێتەوە سەر مەیدانی تەحریر.

رۆژی ٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە هێرشێكی فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكادا، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.

No description available.
No description available.
No description available.
No description available.
me_ga.php?id=10916
me_ga.php?id=10917
تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام