رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی رایگه‌یاند” بەهای بەرزکردنەوەی دۆلار چەکێکی دوو سەرەیە”.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقته‌دا سه‌در لە پۆستێکدا دەڵێت ” بانكی ناوه‌ندی و، هه‌موو بانكه‌كانی دیكه‌ به‌ده‌ست كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن”.

ئەو سەرکردە دیارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویسته‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ زوترین كات هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشانه‌ بخه‌نه‌گه‌ڕ و له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی رزگاریان بكه‌ن.

موقتەدا سەدر دەشڵێت “به‌رزكرنه‌وه‌ی به‌های دراو چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه‌، ره‌نگه‌ عێراق له‌ قه‌یرانێك رزگار بكات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌یخاته‌ ناو قه‌یرانێكی قوڵی دیكه‌وه‌ و  زه‌ره‌رمه‌ندترین كه‌سیش گه‌لی عێراق ده‌بێت”.

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئەمڕۆ شەممە به‌ فه‌رمی لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌ فه‌رمی به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه‌، داوای وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ١٤٦ هه‌زار دینار به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام