لەبارەى رووداوەکانى چەند رۆژى رابردوودا کەجەکە رایگەیاند”پارتى هەوڵ دەدات رەوایەتی بە دەسەڵاتی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە بدات و بزوتنەوەکەمان بە ئامانج دەگرێت. بیانوو دێنێتەوە، رووداوەکان پێچەوانە دەکات و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات زانیاری ناراست بڵاو بکاتەوە. هێرشەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری ناوچەی ئامێدی کە کرایە سەر هێزەکانی گەریلا، بەشێکی ئەو کارانەیەتی. هەم بەو هێرشە، هەم بە پرۆپاگەندەی دوای هێرشەکەش، ویستیان رێگە بۆ هێرشێکی بەرفراوان خۆش بکەن”.

سەبارەت بە هاندان و پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندەرانى شارەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن پەکەکەوە لەوبارەیەوە کەجەکە رەتیدەکاتەوە کە دەستیان لە پشتى ئەو خۆپیشاندانانە هەبێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەوان لە ناو هیچ هەوڵدانێکی نانەوەی توندوتیژی لە باشوری کوردستاندا نین و لایەنگری ئەوەش نین و هەوڵدانێکی لەم چەشنەش قبوڵ ناکەن. ئەم جۆرە ئیدیعایانەش پرۆپاگەندەی ناڕاستن.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا کەجەکە ئەوە دەخاتەڕوو، ئەوانەی ئەم جۆرە لێدوانانە بڵاو دەکەنەوە، هەوڵ دەدەن کێشەکان پەردەپۆش بکەن و لە بەرپرسیارێتی رابکەن. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیە کە لە دژی ئەم جۆرە لێدوان و پرۆپاگەندە قێزەوەنانە هەڵوێستیان بخەنەڕوو و پوچەڵی بکەنەوە.
کەجە باس لەوەش دەکات کە تورکیاو پارتى هەوڵ دەدەن بیکەن بە بیانووی هێرشکردنە سەر بزوتنەوەی ئازادی و ئەم هێرشانەی دژی گەل و تێکۆشانی ئازادی لە باکور، رۆژئاوا، شەنگال، مەخمور، باشور و رۆژهەڵات رۆژ بە رۆژ بەرفراوانتر دەبن. ئەم جۆرە پرۆپاگەندانە، رەوایەتی دەدەن بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی گەلی کورد و دواڕۆژی ئازادی گەلەکەشمان دەخاتە مەترسیەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام