ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

ئەمەریکا و ڕوسیا دەتوانن هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگە زۆرانەی ڕوبەڕوی جیهان دەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا(کرملن) ڕایگەیاند پوتن هیوای  هەمو سەرکەوتنێکی بۆ بایدن خواست و متمانەی خۆی دەربڕی کە ئەمەریکا و ڕوسیا دەتوانن ” هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگە زۆرانەی ڕوبەڕوی جیهان دەبنەوە. 

پوتن وتیشی ئامادەیە بۆ پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ بایدندا.

پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ژمارەیەک لە ڕێبەرانی جیهان تەلەفۆنیان بۆ بایدن کردوە بۆ پیرۆزباییرکردن لێی و تاوتوێی هاوکاریکردنیان کردوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا کە لە مانگی کانونی دوەم دەستپێدەکات.

پوتن وتبوی چاوەڕوان دەکات هەتا ئەو کاتەی ئەنجامەکان بە فەرمی ڕادەگەیەندرێن، کە لە ڕۆژی دوشەممە بو کاتێک نوێنەرانی هەڵبژاردن سەرکەوتنی بایدنیان بەسەر سەرۆک دانۆڵد ترامپ پشتڕاست کردەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام