
ئاژانسێكى جیهانى ڕاپۆرتێكى لهبارهى خۆپیشاندانهكانى چهند ڕۆژى ڕابردوى سنورى پارێزگاى سلێمانىو ههڵهبجهو ئیدارهكانى گهرمیانو ڕاپهڕینهوه بڵاوكردۆتهوهو بهشۆڕشى برسیهكان ناوى بردوه، دهشڵێت:”فەرمانبەران چەندین مانگە موچەیان وەرنەگرتوە لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی بۆ فرۆشتنی نەوت بەتورکیا بۆماوەی ٥٠ ساڵ واژۆکردوە”، جهختیشدهكاتهوه، “بەگواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ هەولێر، هەموو ناوچەکانی تری هەرێم گڕدەگرن، ئەوەش ترسی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە”.
ئاژانسی “فڕانس پرێس”ی فەرەنسی كه ئاژانسێكى نێودهوڵهتیه ڕاپۆرتێکی لەسەر خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکانی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بهتایبهت لهسنورى پارێزگاكانى (سلێمانىو ههڵهبجه)و ئیدارهكانى (گهرمیانو ڕاپهڕین) بڵاوکردۆتەوەو نوسیویهتى، “ئەوەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت (شۆڕشی برسییەکانە)، لەبەرئەوەی فەرمانبەران چەندین مانگە موچەکانیان وەرنەگرتوە لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم گرێبەستێکی بۆ فرۆشتنی نەوت بەتورکیا بۆماوەی ٥٠ ساڵ واژۆکردوە”.
ئاژانسهكه جەختیشیکردۆتەوە، “بەگواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ هەولێر ئەوە هەموو ناوچەکانی تری هەرێم گڕدەگرنو ئەوەش ترسی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە”.
ئاژانسەکە بەپشتبەستن بەقسەی چالاکانی خۆپیشاندانەکان نوسیویهتى:”ئەگەربێتو قەیرانی موچە لەهەرێم بەو شێوەیە بەردەوامبێت، ئەوە ئەگەرى گواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەیە”.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، “ئەگەربێتو تەنها لەیەک ناوچەی هەولێر خۆپیشاندان دەستپێبکات ئەوە هەموو ناوچەکانی تری هەرێم گڕدەگرن کە هەر ئەوەشە ترسی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە”.
سەبارەت بەهۆکاری قەتیسبونی خۆپیشاندانەکان لەپارێزگای سلێمانی، ئاژانسەکە ڕایانگەیاندوە، بواری ئازادیو خۆپیشاندان بەراورد بەهەولێر لەسلێمانی زیاترە، جگەلەوەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژانەتر مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەکەن.
فرانس پرێس ئاماژەی بەبەیاننامەی کۆمەڵێک ڕێکخراوی بواری مافەکانی مرۆڤ وەکو ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کردوە کە حکومەتی هەرێمیان تۆمەتبارکردوە بەوەی چالاکانی مەدەنی بەئامانج دەگرێتو دەستگیریان دەکاتو بواری ئازادییە گشتییەکانیش کەمدەکاتەوە، لەوانە ئازادی ڕاگەیاندنو ئازادی گردبونەوەی ئاشتیخوازانە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی