
پەڕلەمانتارێکی کورد له‌به‌غدا بەشێک لەوردەکاری ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم‌و تورکیا ئاشکراده‌كات، به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “بەپێی ئەو گرێبه‌سته بۆماوەی ٥٠ ساڵ نەوتی خاوی هەرێم بەرمیلی بە١٠ دۆلار بەتورکیا دەفرۆشرێتو داهاتەکەشی دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی بارزانییەوە”.
ئاوێنە: یوسرا ڕەجەب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتویەتی:”بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و تورکیادا کراوە، بۆماوەی ٥٠ ساڵ نەوتی خاوی کوردستان بەرمیلی بە ١٠ دۆلار‌و بێ پەیوەستبون بەنرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەتورکیا دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک ڕۆژانە لەڕێگای بۆریەوە ٤٧٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێتو ٢٠٠ هەزار بەرمیلیش لەڕێگای تانکەرەوە هەناردە دەکرێت”.
یوسرا باسی لەوەشکردوە، “ئەو شاندانەی حکومەتی هەرێم ڕەوانەی بەغدایان دەکات هیچ دەسەڵاتێکیان نییە، هۆكاره‌كه‌شى ڕێککەوتنە ٥٠ ساڵییەکەیه كه ناتوانن ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی نەوت بەبەغدا واژۆبکەن، لەحاڵەتێكدا ده‌توانرێت ئه‌مه چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌ویش بەرزکردنەوەی سکاڵایه لەلایەن عێراقەوە دژ بەتورکیا لەدادگا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ گێڕانەوەی پارەی نەوتە فرۆشراوەکە”.
ئه‌م لێدوانانه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پرێس كۆنفرانسێكدا ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بێت له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه، وه‌كو بارزانى وتى:”ئه‌و ڕێكهوتنهى له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكراوه تایبه‌ته به‌بۆرى نه‌وتى هه‌رێم نه‌ك نه‌وته‌كه”.