‌سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر کوژرانى موحسین فه‌خریزاده‌ زاناى ئه‌تۆمى وڵاته‌که‌یان که‌ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى له‌تاران کوژرا و ده‌شڵێت:” کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند: “تیرۆرکردنى فه‌خریزاده‌ راده‌ى بێ ئومێدى و رقى ئه‌وان نیشان ده‌دات، ئه‌و روداوه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر رێڕه‌وى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت”.

روحانى ئیسرائیلى تۆمه‌تبار کرد بۆ کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مریکاو ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌که‌دا دروست بکه‌ن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام