ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه‌، موحسین فه‌خریزاده‌، زانا و به‌رپرسى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له‌ ده‌ماوه‌ند کوژرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌مى 2020 ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه‌  که‌” فه‌خریزاده‌ له‌ ناوچه‌ى ده‌ماوه‌ند سه‌ر به‌ تارانى پایته‌ختى ئێران تێرۆرکراوه‌”.

موحسین فه‌خریزاده‌، یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تییانه‌ى ناوى له‌ لیستى سزادراوه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندایه‌.

هاوکات ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌، له‌ پله‌ى یه‌که‌مى زانا و شاره‌زاکانى بوارى وزه‌ى ئه‌تۆمیدایه‌ له‌ ئێران.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام