دارستان

پشتی سەر

پشتی سەر ، دۆزەخە

بەردەم

کۆشتارگای خەڵکە

رۆحی دارستانی ڕەش

بەدەستی لقەکانییەوە ئەیەوێ

ڕۆحم بکێشێ

گەر یەک لەحزەش بمێنمەوە

كونگەپەپۆکانیش ئەبن بە گوێچکە

پڵنگی زامدار ئەمرێ

ڕێگای ڕۆشتن ئیتر بەر چاو ناکەوێ

“ژووری شایی” بۆ سیس بوونی من

پیرە دارستانە

دڵمان ڕووەو ئەرزە

بە لق و چڵەکانەوە دیلە

ئاوا بوونی ئەبینم

ترسی ڕۆشتنی تۆ لە جەستەم

ترسی مانەوە لە دڵم

خەوی گەڕانەوە ئەبینم

هەنگاو بە هەنگاو

لەحزە بە لەحزە

سێبەری دوژمن ئەبینم

پشتی سەر

پشتی سەر ، دۆزەخە

بەردەم

کۆشتارگای خەڵکە

رۆحی دارستانی ڕەش

بەدەستی لقەکانییەوە ئەیەوێ

ڕۆحم بکێشێ

پشکۆ ناکام

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام