كۆشكی “ئیلیزێ”ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، بڵاویكرده‌وه‌، “ئیمانوێڵ ماكرۆن”، ته‌نیا (15) رۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ته‌ پێشنوێژ و وتارخوێنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی “په‌یمانی به‌هاكانی كۆماری فه‌ره‌نسا” گه‌ڵاڵه‌ و واژوو بكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، روونيكردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ “ماكرۆن” له‌گه‌ڵ پێشنوێژ و وتارخوێنان و ئه‌نجوومه‌نی فه‌ره‌نسایی بۆ ئاینی ئیسلام و هه‌ر نۆ یه‌كێتییه‌ ئیسلامییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌ته‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “ماكرۆن” داوایكردووه‌، ئه‌نجوومه‌ن و نۆ یه‌كێتییه‌ ئیسلامییه‌كه‌، په‌یماننامه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن و تێیدا دان به‌ “به‌هاكانی كۆماریی” له‌ فه‌ره‌نسا بنێن و  به‌ روونی بڵێن: “ئیسلام له‌ فه‌ره‌نسا ئاینه‌، نه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی” و هه‌روه‌ها به‌ روونی بنووسن: “كارده‌كه‌ین بۆ كۆتایهێنان به‌ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری ئاینی موسڵمانانی فه‌ره‌نسا و نه‌هێشتنی دڵسۆزی و لایه‌نگری بۆ وڵاتانی دیكه‌”.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، “ماكرۆن” رایگه‌یاندووه‌، “ده‌زانم هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له‌ یه‌كێتییه‌كان ناڕوونه‌، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ده‌وروپێچ نه‌ده‌ن و هه‌ڵوێستی خۆتان به‌ روونی رابگه‌یه‌نن”.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام