کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) بۆ کۆچى دوایى  قادرى حاجى عه‌لى رایگه‌یاند:”کاک قادرى حاجى عه‌لى له‌ هه‌مو وێستگه‌کانى ژیانى شۆڕشگێڕییدا داکۆکى له‌ یٔازادی و یه‌کسانیى و مافپه‌روه‌ریى کردووه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:” له‌ده‌ستدانیى ناوبراو خه‌ساره‌تێکى مه‌زنه‌ بۆ تێکۆشانى سیاسیی، دیموکراسیى و یٔازادیخوازیى له‌ باشورى کوردستان”.

کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که‌بۆ کۆچى دوایى قادرى حاجى عه‌لی، که‌سایه‌تى سیاسى دیارى کوردستان و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاویکردوه‌ته‌وه‌ باسى له‌وه‌کردووه‌، “به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى شۆڕشگێێ‌ و یٔازادیخواز و پێشه‌نگى گه‌له‌که‌مان، خوالێخۆشبو قادرى حاجى عه‌لی-مان پێگه‌یشت، له‌ده‌ستدانى کاک قادرى حاجى عه‌لى خه‌ساره‌تێکى مه‌زنه‌ بۆ تێکۆشانى سیاسیى و دیموکراسیى و یٔازادیخوازیى له‌ باشورى کوردستان”.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، “کاک قادرى حاجى عه‌لى له‌ هه‌مو وێستگه‌کانى ژیانى شۆڕشگێڕییدا داکۆکى له‌ یٔازادیى و یه‌کسانیى و مافپه‌روه‌ریى کردوه‌ و وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کى نه‌ته‌وه‌یى له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ر ڕۆڵى مه‌زنى هه‌بوه‌ له‌ ده‌ستکه‌وته‌ سیاسیى و دیموکراسییه‌کانى گه‌له‌که‌ماندا. یاد و بیره‌وه‌رى کاک قادرى حاجى عه‌لى له‌ تێکۆشانى یٔازادیخوازیى و عه‌داله‌تخوازیى گه‌له‌که‌مانداهه‌میشه‌ به‌ زیندویى ده‌مێنێته‌وه‌.

کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى یٔاڕاسته‌ى ڕاى گشتى گه‌لى کوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ى کاک قادرى حاجى عه‌لى و هه‌مو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى له‌ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن و “خۆمان به‌ هاوبه‌شى خه‌م و پرسه‌ى هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین. داوا له‌ یه‌زدانى مه‌زن ده‌که‌ین رۆحى به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات و دڵنه‌وایى و سه‌بورى به‌ هه‌موو لایه‌ک بدات”.

قادرى حاجى عه‌لى یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، دواى ململانێیه‌کى سه‌خت له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ سلێمانى کۆچى دواییکرد.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام