لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم لایەنگرانی پارتەکەی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس جێگری هەڵبژێردراوی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ”ئەو یەکەم ژنە کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەردەگرێت، بەڵام کۆتا ژنیش نابێت”.

ئاوێنه‌: سەرلەئێوارەی دوێنێ بەکاتی ئەمریکا، دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن و کامالا هاریس وەک سەرۆک و جێگری ئەمریکا، هاریس لەویلایەتی دیلاوێر وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی گەلی ئەمریکای کرد بۆ هەڵبژاردنیان و رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەوان هەڵبژاردنی دیموکراسی و دەنگدان بوە بە ئایندەی وڵاتەکەیان.

هاریس راشیگەیاند، دیموکراسی لەئەمریکادا تەنها قسە نیە بەڵکو کردارە و ئەوان ئاستەنگی و ئاڵەنگاری قورسیان روبەڕودەبێتەوە، بەڵام دیموکراسی دەپارێزن چونکە چێژی لێوەردەگرن.

وتیشی، دیموکراسی بەئاسانی گەرەنتی ناکرێت، بەڵکو ئامانجێکە دەبێت بەردەوام لەپێناویدا تێبکۆشین.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگەرکردنی 290 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام