جۆ بایدن، کاندیدی هەڵبژێردراوی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند،  بەو بڕواو متمانەیەی کە بە ئەویان بەخشیوە لە خۆبایی نابێت، دەشڵێت، “بەڵێن دەدەم ببم بە سەرۆکێک کە هەوڵ نەدات دابەشبون دروست بکات بەڵکو یەکگرتوی پێکبهێنێت، کە ویلایەتی شین و سور نەبینێت تەنها ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ببینێت”.
 
جۆ بایدن لەمیانی وتارێکدا لە شاری ویلمنگتۆنی ویلایەتی دێلوێر دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا راگەیەندرا، وتی، “خەڵکی ئەم وڵاتە قسەی هەبو، ئەوان سەرکەوتنێکی ڕونیان بە ئێمە بەخشی، سەرکەوتنێکی جێگای باوەڕ سەرکەوتنێک بۆ ئێمەی خەڵکی، ئێمە زۆرترین دەنگمان لە مێژوی ئەم وڵاتەدا بەدەستهێنا 74 ملیۆن دەنگ”.

بەو بڕواو متمانەیەی کە ئێوە بەمنتان بەخشیوە لە خۆبایی نابم، بەڵێن دەدەم ببم بە سەرۆکێک کە هەوڵ نەدات دابەشبون دروست بکات

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەو بڕواو متمانەیەی کە ئێوە بەمنتان بەخشیوە لە خۆبایی نابم، بەڵێن دەدەم ببم بە سەرۆکێک کە هەوڵ نەدات دابەشبون دروست بکات بەڵکو یەکگرتوی پێکبهێنێت، کە ویلایەتی شین و سور نەبینێت تەنها ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ببینێت”.

دوێنێ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2020-ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دیاریكرا

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ بەکاتی هەرێمی کوردستان، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2020-ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دیاریكرا و بوه‌ 46 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.

جۆ بایدن پێشتر جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بو، نزیکەی نیو سەدەیە ڕۆڵی هەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا، ئەو سوپاسی جیلی هاوسەری و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی کرد و هەروەها ستایشی جێگرەکەی کامڵا هێرسیشی کرد.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام