فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە جۆ بایدن و کامالا هاریس کرد و رایگەیاند، چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکارییەکانن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان لە شەڕی دژی داعش.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جۆ بایدن و کامالا هاریس دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا”.

چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە شەڕی دژی داعش

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئێمە چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە شەڕی دژی داعش و بنیاتنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی سوریا”.

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ بەکاتی هەرێمی کوردستان، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2020-ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دیاریكرا و بوه‌ 46 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.

جۆ بایدن پێشتر جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بو، نزیکەی نیو سەدەیە ڕۆڵی هەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا، دوای راگەیاندنی سەرۆکەوتنی، ئەو سوپاسی جیلی هاوسەری و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی کرد و هەروەها ستایشی جێگرەکەی کامڵا هێرسیشی کرد.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام