بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/پاراستن بەشێوەیەکی تەنز ئامێز و ناڕاستەوخۆ هێرشی توند دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم و بەشێکی ماڵباتی بارزانی.

نەزهەت حالی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/پاراستن کە لەماوەی رابردوودا بەهۆی نزیکی لە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەکەی لادراو دواتر هەڵهات لە دواین نوسیندا کەلە هەژماری تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە”فەرمانڕەوای و ‌حوکمڕانی کردن کارێکی ئاسان نیەو بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی قورسە، بە تایبەت لەو سەردەمەی ئێستا کە مرۆڤ هەم تێگەیشتنی هەم داخوازییەکانی زۆرتر و جیاوازترن لە جاران”.

دەقی نوسینەکەی نەزهەت حالی:

چیرۆکێکی ئەفریقی باس لە پاشایەک دەکات کە کوڕێکی دەبێت و کوڕەکەی دەنێرێت بۆ بیستنی ئەو دەنگانەی کە لە دارستان(جەنگەل) هەن، یەکەم جار شازادە لەبەر ڤیزە ڤیزی مێش و مێشولەکان و خوێندنی باڵندەکان تەنیا گوێبیستی دەنگی شێر و فیلەکان دەبێت، شازادەی گەنج چەندین جاری تریش هەر چووە دارستانەکە بۆ ئەوەی دەنگە نزمەکانیش ببیستێ، تاکو توانی جولەی مار و دەنگی باڵ لێدانی پەپولەکانیش ببیستێ، پاشا بە کوڕەکەی گووت دەبێت هەر بەردەوام بیت لە چوونت بۆ دارستانەکە تاکو ئەو کاتەی کە بتوانیت لە بێ دەنگی و ئارامیش هەست بە مەترسی و لە خۆڕهەڵاتنیش هەست بە هیوا بکەیت.

فەرمانڕەوای و ‌حوکمڕانی کردن کارێکی ئاسان نیەو بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی قورسە، بە تایبەت لەو سەردەمەی ئێستا کە مرۆڤ هەم تێگەیشتنی هەم داخوازییەکانی زۆرتر و جیاوازترن لە جاران ئەوەی بیەوێت ‌وحوکمڕانییەکی دروست بکات جگە لەو شتانەی کە دەبیندرێن و دەبیسترێن ئەو دەنگانەش کە نابیسترێن و نابیندرێن ببیستێ و ببینێت، نەک تەنیا ئەو شتانە ببیستێ و ببینێت کە پێی خۆش بن و لەبەرژەوەندی بن.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام