جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کە یەکێکە لە ویلایەتە یەکلاییکەرەوە سەرەکییەکان پێش دۆناڵد ترەمپ کەوت و رێژەی دەنگەکانی ویلایەتەکە بەگوێرەی 95%ی دەنگی جیاکراوە لەئێستادا بەم شێوەیەیە: بایدن 49.4% و دۆناڵد ترەمپ 49.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

جۆ بایدن تائێستا 264 کورسی بەدەستهێناوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان تائێستا رێژەی دەنگ و کورسییەکانی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن پێش رکاربەرەکەی کەوتوە، بەجۆرێک تائێستا 264 کورسی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانیش 214 کورسی مسۆگەرکردوە، بۆ یەکلاییبونەوەی ئەنجامەکانیش هەرکام لەو دو کاندیدە پێویستە زیاتر لە 270 کورسی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن مسۆگەر بکەن.

بایدن لە ویلایەتەکانی پێنسلڤانیا، جۆرجیا و نیڤادا بەجیاوازییەکی کەم پێش دۆناڵد ترەمپ کەوتوە 

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتە یەکلاییەکەرەوەکان بەرەو کۆتایی دەچن و بەگوێرەی دواین ئەنجامیش جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە  ویلایەتەکانی پێنسلڤانیا، جۆرجیا و نیڤادا بەجیاوازییەکی کەم پێش دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان کەوتوە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا ئەنجامی کۆتایی لەو ویلایەتانەش رابگەیەنرێت.

ترامپ بە ھاوپەیمانەکانی وتوە لەپلانیدانیە بە ئەنجامەکان ڕازی بێت

پەیوەست بە کاردانەوەی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکانیش سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ قسەی بۆ CNN کردوە و رایگەیاندوە، ” ترامپ بە ھاوپەیمانەکانی وتوە لەپلانیدانیە بە ئەنجامەکان ڕازی بێت”.

ئەو چوار ویلایەتەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە یەکلاییدەکەنەوە: 

جۆرجیا 16 کورسی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن هەیە و بەگوێرەی جیاکردنەوەی 99 %ـی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە، دۆناڵد ترەمپ 49.4% و جۆ بایدنیش 49.4%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، بایدن بەجیاوازی چەند دەنگێکی کەم لەپێش رکابەرەکەیەوە دێت.

نیڤادا کە خاوەنی شەش کورسییە لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن و  بەگوێرەی جیاکردنەوەی 89 %ـی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە، دۆناڵد ترەمپ 48.5% و جۆ بایدنیش 49.4%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەش لەم ویلایەتە بەتەنها بەس دەبێت بۆ ئەوەی بایدن سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

پێنسلڤانیا کە خاوەنی 20 کورسییە لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن و  بەگوێرەی جیاکردنەوەی 95 %ـی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە، دۆناڵد ترەمپ 49.3% و جۆ بایدنیش 49.4%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

نۆرس کارۆلاینا  کە خاوەنی 15 کورسییە لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن و  بەگوێرەی جیاکردنەوەی 98 %ـی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە، دۆناڵد ترەمپ 54.5% و جۆ بایدنیش 42.4%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام