باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریكا پشتیوانی لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بكات.

ڕایان كرۆكەر باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغدا، پرسی كشانەوەی ئەمریكای لە عیراق بەنادروست و مەترسیدار لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند: پێویستە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا درێژە بەكارەكانی بدات.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغدا ڕاشیگەیاند: پێویستە ئیدارەی ئەمریكا لەجیاتی كشانەوە بیر لەدۆزینەوەی ڕێگەیەكی گونجاو بكاتەوە بۆ پشتیوانی كردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغدا باسی لەوەشكرد: ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لە عیراقدا هەن كازمی دروستی نەكردوون، باشترە ئیدارەی ئەمریكا سیاسەتێكی ئارام و دوور مەودا لەعیراق پەیڕەو بكات، بەتایبەت لەكاتێكدا هاوبەشێكی وەك كازمی هەیە، كرۆكەر هۆشداریشیدا كشانەوەی ئەمریكا لە عیراق پەیامێكی خراپ دەبێت بۆ هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لەناوچەكە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام