جۆ بایدن ركابەری دۆناڵد ترەمپ  لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە پەیامێكدا هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ دۆناڵد ترامپ و میلانیای هاوسەری سەرۆكی ئەمریكا دەخوازێت.

بایدن لەتویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی، خۆم و هاوسەرەكەم جیل، هیوای زوو چاكبوونەوە بە سەرۆك ترەمپ و مێلانیای هاوسەری دەخوازین.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەردەوام دەبن لە نزاكردن بۆ چاكبوونەوەی باری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ هەینی، كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ و مێلانیای هاوسەری، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەئێستاشدا خۆیان كەرەنتین كردووەو لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام