وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نیگەرانن لەبارەی ئەو زانیارییانەی کە باس لەگواستنەوە میلیشیاکانی سوریا دەکەن بۆ لیبیا و لەوێشەوە بۆ بەرەکانی جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی لەبارەی گواستنەوە میلیشیاکانی سوریا دەکەن بۆ لیبیا و لەوێشەوە بۆ بەرەکانی جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەربڕیوە

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی لەبارەی گواستنەوە میلیشیاکانی سوریا دەکەن بۆ لیبیا و لەوێشەوە بۆ بەرەکانی جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەربڕیوە.

پێدەچێت مەبەستی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هۆشداریدان بێت بەتورکیا

پێشتر تورکیا بەگواستنەوەی میلیشیاکانی سوریا بۆ لیبیا تۆمەتبارکرابو، ئێستاش تورکیا کە پشتیوانی راستەوخۆی ئازەربایجان دەکات لەجەنگی روبەروبونەوەی ئەرمینیادا، پێدەچێت مەبەستی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هۆشداریدان بێت بەتورکیا.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیادا هاتوە، ناردنی میلیشیا بۆ کاراباغ نەک تەنها خۆشکردنی ئاگری شەڕە لەناوچەکە، بەڵکو دەبێتە هەڕەشەش بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام