وه‌زیری ده‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ‌ پێشكه‌شكردنی‌ پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌ربازیی بۆ ئازه‌ربایجان ده‌بڕی‌ له‌دژی ئه‌رمینیا.

ئاوێنه‌: مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، توركیا ئاماده‌یه‌ پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ پێشكه‌ش به‌ئازه‌ربایجان بكات.

وتیشی، “له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان ده‌وه‌ستین، چ له‌مه‌یدانی جه‌نگدا بێت یان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسه‌ له‌ره‌گه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین”. 

راشیگه‌یاند‌، “تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌رمینیا له‌و ناوچه‌یه‌ بكشێته‌وه‌، جگه‌ له‌م بژارده‌یه‌ هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ نییه‌”.

بەیانی 27ی ئەم مانگە، جەنگی نێوان ئازەربایجان‌و ئەرمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باخ دەستیپێکردو هەریەک لەو دو وڵاتەش یەکتر بەدەستپێکردنی جەنگ تۆمەتبار ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ کوژرانی 26 سەربازی دیکەی راگەیاند، 11 کەسی سڤیلیش گیانیانلەدەستداوە، نۆ لەئازەربایجان و دوو کەس لەئەرمینیا، بەوشێوەیە تاوەکو ئێستا شەڕەکە 95 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

بڕیارە هه‌ر ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی شەڕەکە کۆببێتەوە، دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایش له‌سه‌ر داوای بەلجیکاو به‌دەستپێشخەریی ئەڵمانیاو فەرەنسا بووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام