گۆڤارى “ئۆراسیا ئیکسپرت”دەقى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ سەرنوسەرى گۆڤارى روسیا لە سیاسەتى جیهانیداوەو سەرۆکى ئەنجومەنى بەرگرى و سیاسەتى دەرەوە (فیودۆر لۆکیانۆف)، دەربارەى ئایندەى پەیوەندیەکانى روسیا و بیلاروسیا بڵاوکردۆتەوە. 

لە دیدارەکەدا هاتووە، لە ١٤ى سیپتەمبەردا سەرۆکى روسیا ڤلادیمیر پۆتین پێشوازى لە سەرۆکى بیلاروسیا ئەلیکسەندەر لوکاچینکۆ کرد لە شارى سوچى. لەو کاتەدا، سەرۆکى بیلاروسیا رایگەیاند، ئامادەیە بەردەوامى بدات بە پرۆسەى یەکگرتن لەگەڵ روسیا. لەم بارەیەشەوە وتى: گرەنتى کارپێکردنى تەواوەتى لە دامەزراوەکانى ئێستادا بە پراکتیکى لە چوارچێوەى دەوڵەتى ئیتحادیدا، مەرجە بۆ سەرکەوتنى ئەم پرۆسەیە. 

لەم بارەیەوە، فیۆدۆر لۆکیانۆف وتویەتى : واى نابینم گونجاو بێت قسە دەربارەى دەوڵەتى ئیتحادى بکرێت و دۆخەکە قورسە. ئەوەى لەسەر لۆکانچیکۆ پێویستە و بە پشتیوانى روسیا، بریتیە لە سەقامگیرى دۆخەکە بە شێوەیەک پرسى پەرەسەندنى شۆرش کاریگەرى نەمێنێ و لەم هەڕەشە رزگار بن. دواى ئەوە دەکرێت هەلمەتێکى جدى دەربارەى شێوەى نوێى دەوڵەتى ئیتحادى دەست پێ بکرێت. 

بۆچونێکى تر ئەوەیە کە مۆسکۆ سوود لە لاوازى ئێستاى لۆکانچیکۆ وەردەگرێت، بەوەى هیچ شوێنێکى نیە پەناى بۆ بەرێت و ناتوانێ سیاسەتى جۆراوجۆر بگرێـە بەر، بۆیە لە ئێستادا ئیمزا لەسەر هەموو شتێک دەکات. 

ئەگەر رێککەوتن لەسەر شتێکى جدى بکرێت لە نمونەى تەواوکاریەکى قوڵ، ئیمزا کردنەکەى لە دۆخێکدا دەبێت کە هاوبەشەکەى لەژێر فشارێکى دیاردایە، و بنەماکەى زیاتر بۆ ئایندەیەکى دورودرێژ نیە.

لەبەرئەوە، واى دەبینم ناکرێ لۆکانچیکۆ ناچار بکرێت بە شێوەیەکى خێرا ئیمزا لەسەر هیچ بەڵگەنامەیەک بکات.. یەکەم بەهۆى پێویستێتى سەقامگیرى، پاشان پێویستە سەقامگیر بێت بە شێوەیەک لەوە تێبگات میتۆدى یارى کردن لەسەر دوو پەت کۆتایى هاتوە، بۆیە پێویستە لەسەرى بەگوێرەى واقیع رەفتار بکات.

نوسەر لەوە دڵنیایە کە دوڵەتى ئیتحادى بە ناوەرۆکێکى نوێ پڕ دەبێتەوەو دەچێتە قۆناغێکى سروشتى نوێوە لە تەواوکارى ئابوریدا، بۆیە ئەمە بۆ هەر یەک لە بیلاروس و روسیا سوود بەخشە، لەگەڵ هەندێ سازش کردنى ئابورى لەلایەن هەردوو لایانەوە. ئەمە ماناى تەواوکارییە، کاتێ سازشى دیاریکراو لەلای سەروەریەوە دەکرێت، دواى ئەوەى لایەنى ئابورى حسابى بۆ دەکرێت، ئەمەش شتێکى زۆر سروشتیە.
RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام