وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، چەندین وڵاتی دیکەش دەستیان بەفراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و ئاسایکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل کردوە و بەنیازن هەنگاوی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتە بگرنەبەر.

مایک پۆمپیۆ لەلێداونێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چەندین وڵاتی دیکەش دەستیان بەفراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و ئاسایکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل کردوە و بەنیازن هەنگاوی نوێ لەگەڵ ئەو وڵاتە بگرنەبەر.

ئاماژەی بەوەشداوە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و ئیسرائیل لەبەرژەوەندی هەمو لایەکە.

بەوتەی پۆمپیۆ، ئیسرائیل و ئیمارات پێشی وڵاتانی دیکە کەوتن لە لەبەرچاوگرتنی کات بۆ گەیشتن بەرێککەوتن.

ئەوەشش لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ 15 رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بەسەرپەرشتی و نێوەندگیری ئەمریکا لەواشنتنی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام