بەرلین زانیاری نوێی لەبارەی تەندروستی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ژەهرخواردکراوی روسیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئێستا ناوبراو دەتوانێت قسەبکات.
ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ژەهرخواردکراوی روسیا توانای قسەکردنی بۆ گەڕاوەتەوە

دوای بێهۆشبونی و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی لەمانگی رابردو، ئەمرۆ بەرپرسانی بەرلین راگەیەنراوێکیان لەبارەی تەندروستی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ژەهرخواردکراوی روسیا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردوە، ناوبراو توانای قسەکردنی بۆ گەڕاوەتەوە.
باری تەندروستی ناڤالنی کە رەخنەگرێکی سەرسەختی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیایە، بەرەو باشبون دەڕوات

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، باری تەندروستی ناڤالنی کە رەخنەگرێکی سەرسەختی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیایە، بەرەو باشبون دەڕوات.
دۆخی تەندروستی ناڤالنی بەجۆرێک باشبوە کە وردەکاری بێهۆشبونی خۆی لەبیرماوە

لەوبارەیەوە، گۆڤاری دێر سپیگڵی ئەڵمانی ئاشکرایکردوە، دۆخی تەندروستی ناڤالنی بەجۆرێک باشبوە کە وردەکاری بێهۆشبونی خۆی لەبیرماوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، لەگەڵ زیادبونی سەردانیکەرانی، هەنگاوەکانی پاراستنی ئاسایشی ئەو سەرکردە ئۆپۆزسیۆنەی روسیا زیادکراوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام