سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، سیاسییەکانی تورکیا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکە دژایەتی یەکتری دەکەن و فرە جەمسەری لە وڵاتەکە دروستبوە و هیچ هاوکارییەک لە نێوان بەرپرسانی تورکیا نییە، دەشڵێت، “بەندکراوانی تورکیا لە تراژیدیای مرۆڤایەتیدا دەژین”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میدیا سکوب رایگەیاند، “پێویستە سیاسییەکانی تورکیا هاوکاربن لە نێوان خۆیاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی وڵاتەکە، مێژو و گەل لەو کەسانە خۆش نابن کە بێتوانان و نایانەوێت کێشەکانی وڵات چارەسەربکەن”.

تراژیدیایەکی تەواوەتی لە سەرتاسەری زیندانەکانی وڵات دەگوزەرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی تورکیا رێگەی نەداوە کچەکەی ببینێت، بەدڵنیاییەوە تراژیدیایەکی تەواوەتی لە سەرتاسەری زیندانەکانی وڵات دەگوزەرێت، چەندین بەندکراو لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان، بەهۆی جیاکردنەوەشیان چەندین کێشی دەرونی و تەدروستیشیان بۆ دروست بوە.

 خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن

دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، “نەبینینی کچەکەم بەواتای ئەوە نایات دەسەڵاتدارانی تورکیا شتێکی مەترسیداریان بەرامبەرکردبێتم، بەڵام خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن”.

سەرۆکی پێشوتری هەدەپە وتیشی، “پێویستە لەسەر سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا پێش ئەوەی کۆببنەوە بۆ مەبەستی سیاسی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی مرۆییەکانیان لەگەڵ یەکتردا چاکبکەن، ئەوکاتە دەتوانن باشتر قەبارەی گەورەی کێشەکانی وڵات ببینن”.

حەوتی ئەم مانگە، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردوە، داوای لێدەکات سەردانی ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام