نوسینگەی سەرۆکی فەرەنسا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی یۆنان کیریاکوس میتسو تاکیس كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن سەبارەت بە  پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ماكرۆن و کییاکوس میتسوتاکیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان لە 10ی ئه‌م مانگه‌دا لە دوورگەی کوسیکای فەرەنسی كۆده‌بنه‌وه‌، لەگەڵ هەریەكه‌ لە سەرۆکانی پرتوگال و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و قوبڕس و ماڵتا،  سەبارەت بە  پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

تورکیا و فەرەنسا ناکۆکی توندیان لە نێواندایە کە هه‌ردووكیان ئەندامی یەکێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ن سەبارەت بە لیبیا و سوریا، هاوكات کێشەی نێوان ئەنقەرە و یۆنان لەسەر سەرچاوەکانی وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

هه‌فته‌ی رابردووش به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و توركیا چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی یه‌كدی كرد، پاش ئه‌وه‌ش ماكرۆن هه‌وڵیدا وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی یۆنان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر توركیادا كه‌ به‌هۆی ده‌رهێنانی سەرچاوەکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناكۆكی له‌ نێوانیاندا دروستبووه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام