ئه‌گه‌ر بێت‌و لاپه‌ڕه‌كانی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له پرۆسه‌ی حكومداری له باشوری كوردستان شه‌ن و كه‌و بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی كه دروست بوه ودروست ده‌بێت له به‌رده‌م ئیداره‌دانی ئه‌م هه‌رێمه چه‌شنی دراوێكی دوو روو وایه ئه‌گه‌ر دیوێكیان فاكته‌ره ناوخۆیه‌كان بێ كه سه‌رچاوه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانی پابه‌ند بوونێكی ڕههایانهیه له لایه‌ن تاكای كوردیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی هه‌وڵدان بۆ به پاشكۆ كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان و بچوك كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی حكومداریه له چاو وێنا حیزبیه‌كاندا، ئه‌وا به دیوه‌كه‌ی تردا فاكته‌ری ده‌ره‌كیه كه ئه‌میشیان به شێوه‌یه‌ك خولقاوه كه هیچی كه‌متر نیه له فاكته‌ره ناوخۆیه‌كان و بگره زۆر به ساناتریش وولاَتانی هاوسنورمان ده‌توانێت رۆلیان هه‌بێت له دروستكردنی كێشه‌كان و جێ به‌جێ كردنی خاڵ به خاڵی ئه‌و ئهجندایهیی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پارته‌كانی باشوری كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی و هه‌یمه‌نه‌ی هاوسنورێك له هاوسنورهكانمان ، هه‌ر بۆیه له هه‌ندێ بارودۆخی ( ناوخۆیی یان ناوچه‌یی ) بێ پارته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ویست ئیراده‌ی خۆیان به چه‌شنی داشه‌كانی شه‌ترنج له لایه‌ن هاوسنورێك له هاوسنورهكانمانهوه دهجوڵێنرێ به‌و شێوه‌یه‌ی كه دار ده‌ستێك بێت له جێ به‌جێ كردنی خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌جندا ده‌ره‌كیه‌كه ، ئه‌میش له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه رێچكه ده‌گرێت كه رۆژێ له رۆژان ده‌سته‌به‌رێكی له گه‌ڵدا كردووه‌و باری سه‌ر پشتی سوك كردوه‌و ئیدی چ له ڕووی دارایی یان سیاسی یاخود سهربازبێت وه ئه‌م هاوكاریش له زۆربه‌ی كاته‌كاندا قبوڵ كرا‌و بووه له لایه‌ن پارته كوردیه‌كانه‌وه به‌بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانه هه‌رێمه‌كه‌مان ، ئه‌ویش به ئامانجی زاڵبوون بووه به‌سه‌ر هاوزمانه ركابه‌ره‌كانیدا بووه به بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كه له ئاینده‌دا دێته‌وه رێی پرۆسه‌ی حكومداری له باشوری كوردستاندا . هه‌ر بۆیه له گه‌ڵ تێپه‌رینی كاتدا ئه‌مش بوه به دیاریده‌یه‌كی سیاسی تایبه‌ت به باشوری كوردستان كه هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوه‌كان له‌لایه‌ن پارته كوردیه‌كانه‌وه له‌و كاتانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كانیان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه به ئاراسته‌ی بازدانێك بووه به سهربالاترین ده‌زگای یاسادانان له‌م هه‌رێمه‌دا كه ئه‌ویش په‌رله‌مانی كوردستانه كه تاكه ده‌زگایه‌كه كه به‌ده‌نگی ده‌نگ ده‌رانی كوردستان دروست بووه به سه‌رجه‌م ڕه‌نگ و ئاین و ئاین زا جیاوازه‌كانه‌وه ….هه‌ر بۆیه به‌ئێستاشه‌وه په‌رله‌مان نه‌كراوه‌ته مه‌یدانی یهكهلایی كردنه‌وه‌ی بڕیاره چاره‌نووس سازه‌كان ئیدی به‌هۆكاری ( ناوخۆیی بێ یان ده‌ره‌كی ) وه له لایه‌ن خودی پارله‌مان خۆشیه‌وه هه‌میشه تۆپه‌كه فڕێدراوه‌ته مه‌یدانی پارته كوردیه‌كان كه له‌م باره‌شدا له ژێر سه‌رپه‌رشتی و ڕاهێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆی (توركی ، فارسی ) هه‌ڵده‌سن به یه‌كه لایكردنهوهی بڕیاره‌كان بۆ هه‌ر جارێكیش ووشه‌یه‌كی نوێ هاتۆته نێو فه‌رهه‌نگی زهمانهوانی كوردیه‌وه ئیدی جارێ به فیفتی فیفتی و
جارێ به ئهستحقاقی هه‌ڵبژاردن و جارێ به پاشقول و جارێ به سازانیش بێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و ڕاهێنهرهكانتان مسۆگه‌ر كردووه .
هه‌ر بۆیه خواستی گشتی شه‌قامی كوردی له‌م كاته‌دا له گه‌ڵ سازانهكهی خۆ وهتهنیدایه چونكه كۆمه‌ڵگای كوردی له ئێستادا چه‌شنی هێلكه‌ی دۆڵه‌مه وایه له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی قه‌یرانه دروستكراوهكانتان ناگرێت .