وتەبێژی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی چەتەكانی داعش ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت ملیۆن و ۷۰۰ هەزار كەس لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو لەژێر دەستی داعشی ڕزگار كراون. 

لە بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە نێو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، كۆلۆنێل مێڵس كاگێنز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانیەوە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

ناوبراو ڕایگەیاند: لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو توانیومانە حەوت ملیۆن و ۷۰۰ هەزار كەس لەژێر دەستی داعش ڕزگار بكەین.
ئەو راشیگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەماوەی كاركردنیدا  ٣٥ هەزار هێرشی ئاسمانی لەسوریا و عێراق لەدژی داعش ئەنجامداوە.لەسەر زەویش پاڵپشتی پێشمەرگە و دژە تیرۆرمانكردووە لەڕاهێنان و ڕاوێژ و هاوكاریەوە.

ئەو ئاماژەی بە ڕێزی خۆیان بۆ شەهیدانی پێشمەرگە كرد وتیشی: داعش زیانی زۆری بەهاوڕێ و خزمەكانتان گەیاندووە، زۆرێك لەمنداڵان تەنها شەڕ دەزانن و ژمارەیەكی زۆر منداڵی بێ باوك و شەهید هەن، بەڵام هیوایەك هەیە و هەمووشێك تاڵیەكانی ڕابردوو نییە.

جارێكیدیكە بە ناوی هاوپەیمانانەوە بەڵێنی پاراستن و هاوكاری كردنی خەڵكی ناوچەكەیدا و وتیشی: لەسەرتای ٢٠٢٠ەوە هاوپەیمانان لە ٨ بنكەی سەربازیی بچووك كشاوەنەتەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام