ئەمڕۆ وته‌بێژی فه‌رمیی داواكاری‌ گشتیی سعودیه‌ رایگه‌یاند، تۆمەتبارانی روداوی كوشتنی جەمال خاشقچی بە تێكڕا 124 ساڵ سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی میدیاكانی سعودیە، ئەمڕۆ ئەمڕۆ وته‌بێژی فه‌رمیی داواكاری‌ گشتیی سعودیه‌ رایگه‌یاند، تۆمەتبارانی روداوی كوشتنی جەمال خاشقچی بە تێكڕا 124 ساڵ سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا، دوای ئه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری مافی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان ده‌بن، سزاكە جێبەجێدەكرێت.

تۆمەتبارەكان هەشت كەسن و پێنج كەسیان بە 20 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون و سێ تۆمەتبارەكەی دیكەش بە 7 بۆ 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكان هەشت كەسن و پێنج كەسیان بە 20 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون و سێ تۆمەتبارەكەی دیكەش بە 7 بۆ 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دراون بەگوێرەی ماددەی 212ی یاسای سزادانی ئەو وڵاتە دەچنە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوس و نوسەرێکی گەورەی بەرەگەز سعودی بو کە بەردەوام رەخنەی توندی لەدەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرت و بەمدواییانەش بەناچاری لەئەمریکا دەژیا، رۆژی 2 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردو پاش سەردانکردنی قونسوڵخانەی سعودیە لەتورکیا، لەلایەن تیمێکی ئامادەکراوی ئەو قونسوڵخانەیەوە بێسەروشوێن کراو دواتر زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکرد کە هەر لەناو قونسوڵخانەکەدا بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام