دەق : خالد جراد

وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام

“”””””””””””””””””””    

لە دونیایا ئەمڕۆ

بیر و باوەڕ فەنا بووە

هەر کەسێک

بە مەبەستێک دەرکەووتوە

هەیە بە خۆشەویستی …..

بە بوغز ….

بە ستایش ……

بە دژایەتی بەڕێکەووتوە

چ قەوماوە

   و

مەبەست لەوەی ئەگوزەرێ چیە ؟

بۆ بێ دەنگ بوو لێی

   و

هیچی نەووت ؟

دەرکەوت کە خرایە ” گیرفانی” …

“”””””””””  

ڕۆژنامەنووسێکی گەورە

بەنا و بانگێکی شاریی

شكسپیر ئاسا لە داڕشتنەکانی

هەمووی ئاگرە

نووسین و ووتارەکانی

ئاگری سووتانی داگیرکار

نە گەمژە…نە قاچاغچی

لە کارەکەیا کوڕی باوکێتی

بۆ تەماع نانووسێ

بۆ بێ دەنگ بوو…؟

بۆ گیرا قوڕگی…؟

نە مەعمەعەی ما

   و

نە بەرهەڵستی ، دەرکەووت کە:

خرایە گیرڤانی…

“”””””””””  

فەرماندەیەکی دیار

ناسراو بە شەهامەتی

لە دێرەوە

بەنا و بانگە تێکۆشانی

لە شاخ تفەنگ بەدەست

كۆڵەپشت لە شانی

مەتارە و قەمە بە کەمەروە

دەنگی ئەیایەوە هاوارەکانی:

خەڵکی بەشەرەف

خەڵکی دونیا و دین

منم فریاد ڕەسی سەربەخخۆیی !!

بۆ بە دەنگ بوو؟

بۆ گیرا قوڕگی؟

نە مەعمەعەی ما

   و

نە بەرهەڵستی

دەرکەوت خرایە”گیرفانی

“”””””””””  

بە خێ و بە شین

بە کاف و سین

ئەو دەنگە نێرانە

ئەو ووتارە ئاگراوییانە

   و

چەور کردنی کێشەکە

بەدڵسۆزی و نیشتمان پەروەری

کەچی :

هەمان نەخۆشی

مەبەستیش :

هەر وەک خۆیەتی

ئەوەی ئەیبینی

كە هەر بەرهەڵستکارە

هێشتا…هێشتا

نەخراوەتە گیرفانی

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام