جارێكی دیكە دۆسیەی دادگایی كردنی  هەردوو هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە دواخرایەوە بڕیاری راگرتنیان لە زیندان درێژكرایەوە. 

ئەمڕۆ جارێكی دیكە دۆسیەی هەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، لەلایەن دادگای توركیاوە تاوتێكرا و بڕیاری راگرتنیان لە زیندان درێژكرایەوە. 

دادگا بە بیانووی گومانیان لە هەوڵدان بۆ  لە ناوبردنی بەڵگەكان لە بارەی لێپرسینەوە لە چالاكیەكانی كۆبانێ لەلە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2014 لە لایەن داواكاری گشتی ئەنقەرەوە لە 20ی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەستی پێكردووە تا ئێٍستا بەردەوامە. 

 ئەو دوو هاوسەرۆكی پێشوو هەدەپە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016وە دەستگیر كراون و بە كۆی گشتی ئەو سكاڵایانەی لەسەریان تۆمار كرابوو داوای نزیكەی 150 ساڵ زیندانیان بۆدەكرا. 

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام