بە ئارامی بۆ خۆت بنوو، پارتی ویەکێتی تەمەنێکە سەریان شۆڕە، دەمێکە وتراوە، مادام بەختەوەری کەسێ بەسراوە بە چارەڕەشی کەسانێکیترەوە ئیتربەختەوەری بوونی نییە، ئەوانەی بۆ ئارامی خۆیان ئارامی تۆیان شێواند، بۆژیانی خۆیان ژیانی تۆیان زەوتکرد مەرد نەبوون، مرۆڤ نەبوون، ئەوان ئەو نامەردانەی ڕۆژگار بوون کەلە کێوەکانەوەو بە پێڵاوی لاستیکەوە هاتنەوەو وەک گای هار، چۆن خۆی دەکات بە دوکانی چینی فۆشێکدا ئاوا هەموو ولاتیان شێواندو شکاندیان.

کاتێک ئەوان ماناکانی ژیان دەبەن بۆ خۆیان، لەسەر زەوتکردنی ماناکانی ژیانی” تۆ”کان، ئیتر مانایەکیان بۆ مرۆڤ بوون نەهێشتۆتەوە، ئەوان کاتێک پێدەکەنن کە ئازاریان تا کرۆکی ئێسکەکانی تۆ بردوە، ئەوان ئەو کاتەسەریان شۆر بوو کە کۆڵان بەکۆڵان و مال بە ماڵ ئازاریان بەخشییەوە، برینیان لەجەستەی تاکی کوردا هەڵکەند.
دەزانم هەقێ خۆتە کە گەورەترین داخت هەبێت کە” ڕسوابوونی پارتی و یەکیتی “ت ، نەبینی ئەوە جوان دیقەتت نەداوە، دەنا هەزاران جار ڕسواییەکانی پارتی و یەکیتیت بینیوە، گومانیشت نەبێت، ڕۆژێک دادێ ئەمانە دەبنە گالتەجاڕ،دەخرێنە ژێر پێ، گەورەترین و غەمناکتری تراژیدیای مەرگبار چاوەڕێیان دەکات.

یەکێتی وپارتی تەنها لە بەعس ناچن، ئەوبەعسەی هەلەبجەکەی تۆی خنکاند، هەرکوت و مت بەعسن،کوڕی ڕەسەنی بەعسن، ئەوەی ئەمانە بە کوردیان کرد کوابەعس بە هەموو دڕندەیی خۆیەوە بێزی دەهات بیریشی لێبکاتەوە.

بنوو بۆ خۆت، دلنیا بە یەکێتی و پارتی شەرشۆرن وسەرشۆڕتر دەبن، بەلام ئەبێت ڕاستگۆبم لەگەڵتاو ئەو بەشەی کۆتایی نامەکەت کە داواتکردوە “ئاگاتان لە منداڵەکانم بێت با سەرگەردان نەبن” نائومێدت دەکەین و کەس ئاگاداری مندالەکانیشت نابێت، کاتێک خۆت زیندو بویت کەس ئاگاداری خۆت و مندالەکانت نەبوو،ئیتر کێ ئاگاداریان دەبێت؟

ئەگەر گەلەکەت زیندو بایە، ئەگەر شارەکەت “هەلەبجە” زیندو بایە، دەبوو هەردوێنی کە ملی تۆیان بە پەتەوە بینی و ئەم نامەیەیان خوێندەوە سەرانی دزوجەردەی “پارتی و یەکێتی” یان ولات بەدەر کردایە، بەلام نا، کەس موی نەبزوا، کەس بە خەیاڵیا نەهات، بمبەخشە کە وا دەلیم، خۆ خنکاندن و خودکوژی هەزارانی وەک من و تۆ هێندەی سمتی یارجان و هێلی لۆڤ و فلانە سۆزانی سەرشاشەکان سەرنجی پارتی و یەکێتی و کۆی کۆمەڵگای کوردی راناکێشێت.

بنوو بۆ خۆت، باشترین ئارامیت بە نسیب بوو، ئەم دنیایە نە بۆ ژیان دەبێت نە بۆ ئەوە دەشێت تفێکی لێبکەیت.

ئەوە تەنها سەرانی پارتی ویەکێتی نین کە ڕسوا بوون، کۆی کۆمەڵگایشیان بە خۆیانەوە ڕسوا کردوە.

تۆ خاوەنی سێ شەهیدی کیمیاباران بوویت، خۆیشت برینداری چەکی کیمیاوی بوویت، ئاخری پارتی و یەکێتی کە سالانێک پارەیان بە کارەساتی هەلەبجە پەیدا دەکرد، کە سەدان ملیارد دۆلاریان دزیوە خۆ خنکاندنیان کردە نسیبت.

داخەکەم! خود کوژیەکەیشت نابێتە حەدەس لە کۆمەڵگایەکی مردو و دەسەڵاتێکی بێ ئابڕودا.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام