مەسعود بارزانی بەسود وەرگرتن لەهەڵپەو ئارەزوەکەی تاڵەبانی ویەکێتی نیشتیمانی و باڵە زەلییەکانی سەرکردایەتی یەکێتی جاران، پێگەی یاسایی و کارگێڕی و رامیاریی تۆکمەتربوو. ئەوانی بەچەند پۆستێک بچوککردەوە، خۆشی بە سامانی کوردستان زلتر و قەڵەوتر کرد. یەکێتیش لە بەرامبەر گەمەی گەوجی سیاسیدا باجی گەورەی حیزبی خۆی وەرگرت و تۆبەیانکرد و ئەو دەستەشیان بڕیەوە کە لەهەوڵی هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی ژێربەژێردابن بۆ خۆفرۆشتن و کەمسەیرکردنی پارتەکەیان لەبەرامبەر مێژووی خەبات و ئایندەی ئەندامەکانیان لە کوردستاندا. ئەم بۆشاییە سیاسیەی یەکێتی هۆکاری بوغرابون ودەست واڵاکردنی پارتی زیاترکردبو بۆ پاڵەوان بازی وقەبەبونی  بەرامبەر هەموو بەرامبەرەکان و لەبنەوە بە کاوەخۆ جار جارە بەمەسجێکی کورتی لوغزاوی دەیگوت ئێوە هێورتربن لەجاران ؛ سەرۆکەکەمان خەریکی کورسی سەربەخۆییەو قاچی یەکەمی لە نەمسا دا بەکرد.!؟

خۆری پف پیاهەڵدان و زرمە زلێی مەسعودی سەرۆک و زلپارتەکەی لە ئاوابوندایە، رێک وەک ئەوچیرۆکەی لێهاتوە کە کابرا وتەنی چۆنی دانا و چۆنی بۆ دەرچووی بەسەرهات.!

دوای هەڵبژاردن ، ڕێژەی کورسیەکان کرانە پێوەری پۆستەکان و ماوەیەکی زۆری ویست تا جەنابیان لەژێرەوە ڕێژەی باڵ و بنکەو خوازراوەکانی خۆی گەیاندە جێ ودەستی گەیشت ویست و ئارەزوەکانی کردنە پایە و پۆستی نێو کورسیەکانی حوکومەت.!

بێنەو بەرەو و دواخستن و یاری پێکردنی زۆری کات و جێگەکانی مەبەستیان بوو کردە چەکی ساردبونەوەی ئۆپۆزسییۆن و خەڵکەکی بۆ دەرخستنی بێتوانایی گۆڕان و گۆرانکاری لە هەرێمەکەداو ومل کەچکردنی یاخی بوانی نەیار بەدەسەڵات و پارتی و پوچەڵکردنەوەی ئارەزوەکانی فشار و بەرەنگاربونەوەی خەڵک بۆ حوکومەت.!

لێرەوە پەتی متمانەیی پچڕاندو خۆ گێلکردنی پارتی بوە کردنەوەی ئەم دەرگایەو دەرگاکانی تری روبەڕوبونەوەی یاسایی و ئەرێنی بۆ دروستکردنی حوکومەتێکی نوێی دەستکراوە بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی لەکوردستاندا.

خەیاڵدانی پارتی هیچ جۆرە لێکدانەوە وتێگەیشتنیان بۆ دۆخی گۆڕانکاری نەبوو لەکوردستاندا وبڕوایان وابوو ئەوەی نەوشیروان مستەفا دەیکات جگە لە تۆڵەکردنەوە لە تاڵەبانی هیچی ترنیە و دڵنییان لە ماندوبون وبێ توانایی لەزۆر رووەوە بۆ سەرنەخستنی ئەم کارە بە تایبەتی لە هەولێر و بەرامبەر بە پارتی.!؟

بە کورتی پارتی خۆی ئامادە نەکردبوو، گۆڕان وای بەرامبەر بکات.!!

مەسعود بەتەمای تەواوکردنی قاچی کورسی سەربەخۆیی بوو لە خەیاڵدانی خۆیدا، نەیدەتوانی سروشتی ژیانی هەرێم و ناوچەکە ببینێت ، شکستی رۆژ ئاوای نەکردە پێوەر و خۆی توشی ململانێی ” پەکەکە ” کردوو بە دەستی دوو عەوداڵی دورخستنەوەی ئەوانی کردە ئامانج ، لە تورکیا شکستی هێناو لە بەغداد بوە داواکرا و لە ناوخۆش هەستی بە بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن و نەهامەتیەکانی شەڕی داعش نەکردوو شکستی شەنگال و گوێری نەکردە ئاشتبونەوەی نیشتیمانی بۆ هەرێمەکەو لەسەر ئەسپی تۆپیوی نەهاتە خوارێ.لەگەڵ گۆڕانیشدا پێی وابوو بە شەکراوی شیرینەیەکانی حوکومەت و بودجەی وەزارەتەکان دەمکوت دەبێت و وەک ئەو کەڵە پیاوانەی جاران لەشاخ بون دەبنە کۆیلەو و خۆیان بە کۆمپانیایەکی دەرمانەوە سەرقاڵدەکەن و لەهەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەبن و سەر بۆ سەرۆک ئەلەقێنن. باوەڕی نەبوو لە کاتی و جێگەی خۆیدا بە یاسا و بە نوکی قەڵەم تەنگەتاوی دەکەن و بیر لە تفەنگ و ململانێی هەرێمی و پارەی زەوەندی وڵات ناکەنەوەو دەیانخەنە بەردەم بڕیاری خەڵک و ملکەچ دەبن بۆ داهاتووئەم هەرێمە. لێرەشەوە وەڵامی راستەقینەی نەخێرە قورسەکە بەڕویاندا دەتەقێتەوە ودەکەونە بەردەم پوکانەوە و نەهامەتی رەوتی رۆژگاری خۆیان و چنینەوەی بەرهەمی چەندساڵەیان کە نەیاندەتوانی لەم رۆژە بگەن.!

بە کورتی پارتی و مەسعود ئەو وەهمەیان بۆ ئاشکرابوەو دەست بۆ چڵە پوشەکەدەبن و داوای سازان دەکەن لە پارتە سیاسیەکان ، دەیانەوێت کارێکی نایاسایی بکەن و مسعود بکەنەوە بە سەرۆکی هەرێم تا ژێر قنگ ( کورسی )یەکەی سەربەخۆی لە تورکیادا تەواو دەکات، ئەمەش جگە لەدرۆیەکی شاخدار ، هیچی تر نییە بۆ مەسعود و پارتەکەی ، دەکرا پێشتر ئەمە ڕابگەیەنێت و ئەو سیناریۆیەی رێکیخست بۆ ئەمریکا و بە مایەپوچی هاتەوە ئاشکرا بکردایە و کوردستانی بکردایە بەدەوڵەت.!

داوادەکات بمێنێتەوە، سەرۆکێک کە نایاسایی و زۆرەملێبێت و بێشەرمانە سەرپێچی لەیاسایی بونی گەورەترین دەسەڵاتی ئەم هەرێمە دەپۆشێت و بەساختە و کەڵەک دەیەوێت ببێتەوە بە سەرۆک. کە لەڕاستیدا شەرمە بۆ سەرۆکێک بەوجۆرە بێتە

سەرکورسی دەسەڵات.! دەیەوێت بەناو سازانی نیشتیمانی و لێک گەیشتنی بەرنامەکاری ئایندەو سەربەخۆی کوردستان، چاوبەستمان بکات و بڵێین دەبێت داوای لێبکەین و ڕازیبێت بۆمان بکات. قبوڵ بفەرموێت بە مانەوەی لەسەرتەختی شاهانە و دەسەڵاتەکانی، ئەمەیا دەبێت لەبیر بکات هیچ کام لە پارتەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن داوای لێناکەن و ئیدانەی دەکەن بۆ ئەم کارە بەڕاستی قێزەونە، گەر خۆشی مەمنون دەبێت و دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی بیکەنەوە بە سەرۆک دەبێت لەوە بگات کە دەچێتەوە بەردەم یاسا و پەرلەمان و دەنگدەرکانی، ئەو گوێی خۆی لێخەواندو گرنگی بە دەنگدان و هەڵبژاردن نەداو هیچ ئامادەسازییەکی بۆ نەکردو خۆی کردوە بەتەوق بەملمانەوە و دەشڵێت ئیتر چارەم کەن. بەڕاستی پیاوێکی کاڵفام و گێژ دراو و پفکراوە بە وەهم و خەیاڵدانی کاسەی سەرۆک.!

ماوەی سەرۆکایەتی درێژکراوە شەرمناویەکەت بە یاسا تەواو دەبێت و سەرۆکی پەرلەمان دەبێت سەرۆکی هەرێمی ماف پێدراوی راستەقینەی وڵات و بۆ ماوی شەست ڕۆژ هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانی سەرۆکی هەرێم بەرجەستەدەکات و دڵنیاش بە کە ئەو سەرۆکە نوێیەی ئەم هەرێمە دیموکراسییە سەربەخۆیی کوردستانیش رادەگەیەنێت و لەجەنابیشت وجەنابیشمان پیرۆز دەبێت و ئومێدەکەی هەموانیش دێنێتە دیی.!

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام