فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، پێزانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و لە شەڕی دژی تیرۆردا پێشکەشیان دەکات.

لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ کێنس مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کۆبوومەتەوە و پێکەوە لەبارەی ئەو بابەتانە قسەمانکردووه‌ کە جێگەی بایەخی هەردوولان، لەوانەش شەڕی بەردەوامی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و بەدەستهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لە ناوچەکەدا. 

كۆبانێ دەڵێت، پێزانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و لە شەڕی دژی تیرۆردا پێشکەشیان دەکات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام