وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ پێشوازی لە هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هەژمونی ئەو وڵاتە دەکات، بەمەبەستی دەستپێکردنی پڕۆسەی دانوستانی سیاسی لە لیبیا.

ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت هەژمونی خۆی بخاتە پاڵ هەوڵەکانی روسیا و وڵاتانی دیکەی خاوەن بەرژەوەندی لە لیبیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە، پێشوازی لێدەکەین

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیەوێت هەژمونی خۆی بخاتە پاڵ هەوڵەکانی روسیا و وڵاتانی دیکەی خاوەن بەرژەوەندی لە لیبیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە، ئەوا لەلایەن مۆسکۆوە پێشوازی لێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەر هەوڵێکی بنیاتنەرانەوە دەکات، کە لەیەن ئەمریکاوە ئەنجامبدرێت جار گرنگ نییە ئەو هەوڵە لە لیبیا یان سوریا یان هەر وڵاتێکی دیکەدا بێت.

 هەمو ئەوانەی کە لە کۆنفرانسی بەرلین بەشداریان کردوە، لە نێوانیشیاندا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا دانیان بە حکومەتی ویفاقدا ناوە وەک دەسەڵاتی فەرمی ئەو وڵاتە

لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕو، هەمو ئەوانەی کە لە کۆنفرانسی بەرلین بەشداریان کردوە، لە نێوانیشیاندا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا دانیان بە حکومەتی ویفاقدا ناوە وەک دەسەڵاتی فەرمی ئەو وڵاتە.

پێشتر تورکیا داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردبو، کە هەژمونی خۆی بەکاربهێنێت بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی چەندین ساڵەی ئەو وڵاتە و راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی تیایدا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام