دیار دەنیز وتەبێژی هێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەكەكە لەلێدوانێكیدا بە شار پرێسی وتوەو: شەوی ڕابردوو سوپای توركیا لەڕێگای هەلیكۆپتەری كوبڕا و بەپاسەوانی فڕۆكەی جەنگی ئۆپەراسیۆنێكی داگیركارییان لەحەفتانین دەستپێكردووە.

دیار دەنیز لەبارەی ئەوەی، كە ئایا پێكدادان دروست بووە لەنێوان هێزی گەریلا و سوپای توركیا وتی: هەر ئەمڕۆ زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە بۆ ڕای گشتی، بەڵام لەئێستادا زانیاری تر بەردەست نییە.

شەوی ڕابردوو سوپا و وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپەراسیۆنی زەمینیان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە ڕاگەیاند.

رۆژی 15ی ئەم مانگەش سوپای توركیا لەرێگەی فڕۆكە جەنگییەكانی زنجیرەیەك هێرشیان بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، كە ئەوە كاردانەوەی زۆری بەداوە هات‌و عێراق داوای راگرتنی هێرشەكانی كرد.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام