نوسینی: یاسین جاف

بۆ باس کردنی کەسایەتی لاوازی ئەم زاتە شانازی و سەروەرییەکی ئەوتۆی نیە کە باس بکرێ تەنها ئەوە نەبێ کە ئەو خۆی بە قوتابیەکی قوتابخانە بەد ناوەکەی (کانی ماسی/کاژیک) ئەزانێ و هەر لەو بۆچونەوە لەسەرەتای هەشتاکانا کاتێک ناوی بۆ خزمەتی سەربازی هاتبۆوە بە پەلە خۆی گەیاندە شاخ و بۆ رزگار کردنی هەر چوار!پارچەکەی کوردستان جوە ریزی چەکدارەکانی “پاسۆک” و سوێندی خوارد تا دوا دڵۆپە خوێنی لە لەشدا بێ بەرگری لە کورد و کوردستان بکا ، پاشان کە نێوانی یەکێتی و پاسۆک گرژی تێکەوت و سەرکردایەتی پاسۆک لە شاخەکەی پشتی” نۆکان” خۆیان جێ نشین کرد، لەشارباژێر ئاراس وەلی لە تۆڵەی رووداوێکی پێشوو تر کە کوژرانی دوو پاسۆکی لێکەوتبۆوە ، ئەم فریاد رەسەی کورد لە گوندی ” گەرگەیەر” ولە مزگەوتەکەیا فەرمان ئەدا بە مەفرەزەکی لە گەڵی دا بوون دەسترێژ لە پەلێک پێشمەرگەی یەکێتی بکەن کە بۆ پشوو دان لەوێ بوون لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید ئەکەن کە لە ناویاندا” مامۆستاجمال”ی فەرماندەی کەرت بوو، خۆیشی بە هەڵەداوان تا سەرکردایەتی حیزبەکی نەوەستا و ماوەیەکی پێ جوو بۆ شاردنەوی تا لەڕێی ئێران و سوریاوە خۆی گەیاندە ووڵاتی سوید و بۆ زیاتر پارێزگاری کردن لێی هاسسەرگیریی لەگەڵ کچەکەی (کاک ئازاد مصطفی ) ی کۆچ کردوو کرد و ووردە ووردە تاوانەکە لەبیر چوەوە و بوو بە شوڤێری تاکسی لە ستۆکهۆڵم و کاتێکیش لە حەل بوونی پاسۆک لە ناوپارتیا(خۆیان ئەڵێن کۆنگرەی یەکگرتن) هیچی دەست نەکەوت کەوتە کارکردن لە ناو رێکخراوە مەدەنی و خزمەتگوزەرییەکان لە هەولێر” گومانی ئەوەش هەیە پاراستن ئەو کارەی پێ سپاردبێت”…تا دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان خۆی گەیاندە گردەکە وبەهۆی کۆنە پاسۆکیکی راوێژکاری”کاک نەوشیروان” جێی خۆی کردەوە تا دروست بوونی ژوورەکا ن کرا بە بەرپرسی (ژووری رەوەندی کوردی) گەرچی کاک نەوشیروان لەگەڵ ئەوە نەبوو و بروای بەوە نەبوو رەوەندی کوردی لەدەرەوەی ووڵات کاریگەریەکی بەهێزی ئەبێ لە پارسەنگی موعادەلە سیاسیەکاندا ، لەگەڵ سەردانی ئاراس وەلی بۆ ئەوروپا گۆڕان خوازەکان وەک داری پایز کەوتنە وەرین ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو زاتە هاوڕێیەتی و دەم چەورکردنی خۆی پێوەری ژمارە یەکی مەمەڵە کردن بوە لەگەڵ رێکخستنەکانی گۆڕان تا ئەو ئاستەی بە “دەعوەتێک !!” كەسێک کراوە بە بەرپرسی رێکخستنەکانی گۆڕان لە ووڵاتێکی ئەورپیدا ، ئێستا  و دوای دەستلەکار کێشانەوە و وازهێنانی بەشێکی زۆر لە ریكخستنی ئەوروپای گۆڕان لەسەر ئاستی مەکۆ و بازنە و ئەنجومەنەکان وای لێهاتوە ژمارەی گۆران خوازەکان لە تیپێکی تۆپی پێ کەمترە ئەوەش لەبەرئەوەی یان خۆیان پێش گۆڕان هاوڕئی یەکتر بوون یان خۆیان داناوە بۆ خولێکی ئایندەی خێر و بەرەکەتی پارتی لە پلە و پۆست  بەخشینەوە بەسەر ب. گۆڕاندا….
سێ ساڵێکیش لەمەو پێش بۆ کۆنفراسی ناوخۆی گۆڕان لە ووڵاتی (فنلەندا) بڕێک پارەی چەن هەزار یۆرۆ لە ژوورەکەی ئاراس وەلی وون بوو و کەس نەیزانی کام پشەیە خواردی !!جگە لەمانە بەرپرسی ژووری رەوەندی کوردی بزووتنەوەی گۆڕان بۆتە مایەی گاڵتە وتوانجی خەڵک دوای ئەوەی رایگەیاند کە” لە ووڵاتان خەڵک حکومەت بە خێو دەکا ، کەچی لای ئێمە ئەبێ حکومەت خەڵک بەخێو بکا و بژێوی بۆ مسۆگەر بکات..؟!”، دیارە کاک ئاراس وەلی لە سوید کە شوڤێری تاکسی بوە بۆ بەخێو کردنی حکومەتی سویدی ئەو کارەی کردوە..  

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام