شیعر : أحمد شاملو
ئاواز : اسفندیار منفرد زادە
ووتنی : فرهاد
“”””””””’

كۆڵانەکان باریکن
دوکانەکان داخراون
ماڵەکان ( خانوەکان)  تاریکن
دەرگاکان شکاون
تار و کەمانچە
لە دەنگ دابڕاون
كۆڵان بە کۆڵان
مردوو بەڕێ ئەکەن

سەیرکە :
خەڵک لەگەڵ مردوەکانا
ناڕۆن
تەنانەت
بە مۆمی گیان سپاردنیشەوە
ناڕۆن
گەر چرایان خامۆشە
لە بێ” نەوت”یا  نیە
كە ئێستا
لەم ڕۆژگارەیا
نەوت وەک کۆڵە پشتە

برادەران :
من چیتر حەوسەڵەم نیە
بە چاکەکان ئومێد
   و
بە خراپەکان گلەییم نیە
گەر چی لەوانی تر
دوور نیم
كارم بەسەر ئەم کاروانەوە نیە

كۆڵانەکان باریکن
دوکانەکان داخراون
ماڵەکان ( خانوەکان)  تاریکن
دەرگاکان شکاون

وەرگێرانی: پشکۆ ناکام

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام