ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاکانی ئێران بۆ یەکەمینجار وێنەی ئەو سیخورەیان بڵاوکردەوە کە زانیاری لەبارەی شوێنی قاسم سولەیمانی دابو بە دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا و لە ئێستادا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

ئاژانسی هەوالی فارس نیوز، ئەمڕۆ وێنەی مەحمود موسەوی مەجد، ئەو سیخورەی بڵاوکردەوە کە شوێنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا (CIA)دا.

فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەم نزیکانەش فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت

9ی ئەم مانگە غولام حسێن ئیسماعیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “یەکێک لە سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کە زانیاری لەبارەی شوێنی قاسم سولەیمانی کۆکردبوەوە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەم نزیکانەش فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت”.

سێی کانونی دوەم ئەمساڵ بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکەش کوژران.

هەشتیی کانونی دوەم ئەمساڵ لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی هەریەک لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و هەریری نزیک پارێزگای هەولێر کرد، کە هێزەکانی ئەمریکای تیادایە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام